Managed Pressure Drilling (MPD)

In academic year 2019-2020 a very important software license has been obtained which is related to drilling wells in the field of petroleum engineering. This has been done through a contract between the Faculty of Engineering and Weatherford International company. The software name is Managed Pressure Drilling (MPD) and according to the contract 30 users can use this software simultaneously. The software has been installed through cooperation with IT Unit at the faculty. Part of the contract achievement was that three instructors from the Department of Petroleum Engineering have successfully participated in a training course about how to use this software. This contract is gained by the efforts made by two Weatherford engineers (Mr. Mariwan Hama & Mr. Siyamak Amin) and they graduated from Koya University and as a result of their continuous contact with the Faculty of Engineering.

MPD is the very powerful process simulation package, used by drilling engineers worldwide to design and optimize the drilling parameters. Furthermore, MPD helps drilling engineers to precisely maintain bottomhole pressure in operations from land to deep wells, through using the industry’s most advanced algorithmic model, it provides real-time analysis and rapid responses.

One of the two most important features where international drilling companies look for is how to match their operations with safety instructions and saving the cost. So, Managed Pressure Drilling (MPD) started as an essential technique for drilling wells with narrow pore-pressure, fracture-gradient windows.

As the MPD leader, Weatherford has provided a field-proven portfolio of related technologies and services for five decades and counting. Ranging from automated to intelligent, our MPD offerings help you to enhance safety, lower well-construction costs, reduce well-control risks, and increase production.

Click here for more details about the software.

لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ توانرا موڵەتی سۆفتوێرێکی گرنگی تایبەت بە هەڵکەندنی بیر لە بواری ئەندازیاری نەوت وەربگیرێت. ئەمە لە ڕێگای گرێبەستێک لە نێوان ڕاگرایەتی فاکەڵتی ئەندازیاری و کۆمپانیای وێزەر فۆردی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا. بەرنامەکە ناویManaged Pressure Drilling  (MPD) و لە چوارچێوەی گرێبەستەکە ٣٠ بەکارهێنەر دەتوانن ئەم بەرنامەیە بەکار بهێنن لەهەمان کاتدا. بەرنامەکە لە ڕێگای یەکەی ئایتی فاکەڵتی ئەندازیاری بە سەرکەوتوویی دانراوە و بەردەستە لە یەکێک لە تاقیگەکانی کۆمپیوتەر، کە پێکهاتووە لە ٣٠ کۆمپیوتەری نوێ و ئاست بەرز کە ئەم ساڵ لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بۆ فاکەڵتی ئەندازیاری دابین کراوە. هەر لەو چوارچێوەدا ٣ مامۆستای بەشی ئەندازیاری نەوت بە سەرکەوتوویی بەشداریان کردووە لە خولێکی ڕاهێنان کە ڕێکخرابوو لە لایەن کۆمپانیای ناوبراو به‌مه‌به‌ستی وەرگرتنی شارەزایی و چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی ئەو بەرنامە. شایانی باسە هەردوو ئەندازیاری نەوتی دەرچووی زانکۆی کۆیە هەر یەک لە بەڕێزان (مەریوان حمە و سیامک ئەمین) کە لە ئێستادا لە ئەمریکا لە کۆمپانیای وێزەرفۆرد کاردەکەن، ڕۆلی زۆر گەورەیان هەبوو لە بەدەستهێنانی ئەم بەرنامەیە لە ڕێگای پەیوەندی بەردەوامیان لەگەڵ ڕاگرایەتی فاکەڵتی ئەندازیاری و بەشی ئەندازیاری نەوت و یەکەی ئایتی فاکەڵتی ئەندازیاری.

به‌رنامه‌ی MPDی سۆفتوێرێکی به‌ توانایه‌ که‌ له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌کانی جیهاندا له‌ لایه‌ن ئه‌ندازیارانی بواری هه‌ڵکه‌ندنی بیری نه‌وت و گاز پشتی پێده‌به‌سترێت به‌تایبه‌ت له‌ کاتی هه‌ڵکه‌ندنی بیری قووڵ له‌ شوێنی مه‌ترسیدار به‌ مه‌به‌ستی ڕایکردنی کارووباره‌کانی بواری کۆڵین و هه‌روه‌ها که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌ کاتی چوونه‌ خواره‌وه‌ بۆ چینه‌ قوڵه‌کانی ژێر زه‌وی. چونکه‌ ئه‌م به‌رنامه‌ کۆمپیوته‌رییه‌ توانای گواستنه‌وه‌ی داتای هه‌ڵکۆڵینی هه‌یه‌ له‌ ژێر زه‌ویەوه‌ بۆ سه‌ر زه‌وی و که‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ کار ئاسانی بۆ به‌ سه‌لامه‌ت ته‌واوکردنی پڕۆژه‌که‌ و ده‌رچوون لێی به‌ که‌مترین تێچوو.

زانینی به‌کارهێنانی ئه‌م سۆفتوێرە که‌ له‌لایه‌ن کۆمپانیاییه‌کى جیهانی دابین کراوه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌ره‌وپێشچوونی لایه‌نی تێکه‌ڵاوکردنی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری له‌گه‌ل بواری ئه‌ندازیاری هه‌ڵکه‌ندنی بیره‌ نه‌وته‌کان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ مه‌ترسییه‌کان له‌ کاتی چوونه‌ خواره‌وه‌ بۆ چینه‌ قووڵه‌کان.

له‌ کۆتاییدا سوودی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ بۆ خوێندكاران ئه‌وه‌یه‌ که‌ خوێندکار هه‌ر له‌ قۆناغی خوێندنی ئه‌کادیمی ده‌توانێت به‌رچاو ڕوون بێت له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ڵکه‌ندنی بیری نه‌وت و گاز به‌ هاوکاری ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری و ده‌بێته‌ هۆی ئەوەی بتوانن له‌ دوای ده‌رچوونیان له‌ زانکۆ به‌ ئاسانتر کارێک بدۆزنه‌وه‌ و کارنامەی خودی خۆییانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن.

کرتە لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر لەسەر سۆفتوێرەکە.