FENG EVENTS‎ > ‎

بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی سەردانی فاکەڵتی ئەندازیاری کرد

posted Apr 10, 2016, 11:02 AM by Faculty of Engineering   [ updated Apr 10, 2016, 11:02 AM ]

ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٠١٦/٤/٥ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری دارایی و ئابوری سەردانی فاکەڵتی ئەندازیاری کرد. ئامانجی سەردانەکەی کۆبوونەوە بوو لەگەڵ گشت فەرمانبەرانی فاکەڵتی بە ئامادەبوونی ڕاگری فاکەڵتی بەڕیز پ.ی.د. محمد حسیب و یاریدەدەری ڕاگر پ.ی.م. سەرکەوت عبدالرحمان سعید. سەرەتا ڕاگری فاکەڵتی بەخێرهاتنی بەڕێزیانی کرد و کورتەیەک دەربارەی ژمارە و شوێنی کارکردنی فەرمانبەرانی فاکەڵتی باس کرد دواتر بەڕێز ی. سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی ئامانجی سەردانەکەی باس کرد و ووتی فاکەڵتی ئەندازیاری یەک دەستی پێوە دیارە بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی فاکەڵتی، وە بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا کە ئەمرۆ لە کوردستان قەیرانی دارایی و دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران هەیە. بەڵام لەگەڵ ئەم قەیرانەشدا ئێمە بەردەوامین لەسەر پڕۆسەی خوێندن و بەرەو پێشەوەچوونی زانست و خوێندن. دواتر گفتوگۆ لەگەڵ فەرمانبەران کرا بۆ وەرگرتنی ڕاو سەرنجییان. هەروەها لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ سەردانی کافتریا و چەند شوێنێکی تری لە بینایەی فاکەڵتی ئەندازیاری کرد.

Comments