FENG Events‎ > ‎

ڕێکخراوی یونیسکۆ سەردانی فاکەڵتی ئەندازیاری کرد

posted Feb 21, 2016, 11:19 PM by Faculty of Engineering   [ updated Feb 21, 2016, 11:22 PM ]
ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٠١٦/٢/١٨ وەفدێکی ڕێکخراوی یونیسکۆ سەردانی فاکەڵتی ئەندازیارییان کرد. شایانی باسە وەفدەکە پێشوازیان لێ کرا لەلایەن دکتۆر محمد حەسیب ڕاگری فاکەڵتی و دکتۆر سەلاح ‌اسماعیل بەرێوەبەری دڵنیای جۆری زانکۆ و دکتۆر سامان میرزا لێپرسراوی یەکەی خوێندنی باڵا لە فاکەڵتی وەهەروەها م. رێبوار کرمانج لێپرسراوی دڵنیای جۆری لە فاکەڵتی. مەبەستی سەردانەکەیان بۆ ئەوەبوو لە نزیکەوە ئاگاداربن لە پڕۆسەی خوێندن لە فاکەڵتی ئەندازیاری و زانکۆی کۆیە. هەر لەم چوارچێوەدا زانیاری پێویست لەسەر فاکەڵتی و ژمارەی مامۆستایان وخوێندکاران و پڕۆگرامی بەشەکان درایە وەفدی میوان دواتر لە گفتوگۆیەکی کراوەدا دەست کرا بەئاڵوگۆڕی بیرورا لەسەر شێوازی پێشخستنی پرۆسەی خوێندن. جێی ئاماژەیە فاکەڵتی ئەندازیاری یەکێکە لەو فاکەڵتیانەی هەرێم کە بەشدارە لە پڕۆگرامێکی یونیسکۆ کە تایبەتە بەپڕۆسەی خوێندن لە فاکەڵتییەکانی ئەندازیاری.




Comments