FENG Events‎ > ‎

زانكۆى كۆيە يەكێك بوو لە زانكۆ سەركەوتووەكانى فیستيڤاڵێكى نێودەوڵەتى

posted Jul 1, 2017, 11:56 AM by Faculty of Engineering   [ updated Jul 1, 2017, 11:58 AM ]
لە فیستیڤاڵی ساڵانەی مایا کە فیستیفاڵێکی نێودەوڵەتيە و لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت، تێیدا هەموو زانکۆکانی عێراق و زانکۆ و پەیمانگا نێودەوڵەتیەکان تێیدا بەشدار دەبن تايبەت بە خستنەڕووى پرۆژە ئەليكترۆنيیەكان. زانکۆی کۆیەش – بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی بە ٢ پرۆژە بەشدار بوو. تێیدا لە کۆی ٨٧ پرۆژەی بەشدار بوو لە هەموو زانکۆکاندا. زانکۆی کۆیە توانی یەکێک بێت لە ١٢ پرۆژەی سەرکەوتوو.

هەریەکە لە ئەندازیار حەنین حەیدەر و خوێندکاران ڕەنج عبدالواحید و نەشمیل جەنگی و ژیار عبداللە بەشدار بوون بە سەرپەرشتی مامۆستا باوەر عابد. فیستیڤاڵەکە ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ ی مانگی چوار لە شاری سلێمانی لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان ئەنجام درا. بەم بۆنەيەوە، سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە دەستخۆشى ئاڕاستەى تيمى زانكۆى كۆيە دەكات كە لە فیستيڤاڵەكە بەشداربوون.