FENG Events‎ > ‎

دوو زانکۆی تورکیا سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد

posted Jul 12, 2017, 2:24 AM by Faculty of Engineering   [ updated Jul 12, 2017, 2:25 AM ]
وەفدى دوو زانكۆى وڵاتى توركيا سەردانى زانكۆى كۆيەیان کرد. ڕۆژى دووشەممە ٢٠١٧/٧/١٠ كاتژمێر ١١ى پێش نيوەڕۆ وەفدى زانكۆى يوزنجيل و زانكۆى ئيزميرى وڵاتى توركيا سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد.

وەفدەكە لە لايەن بەڕێزان سەرۆكى زانكۆ و ئەندامانى ئەنجومەنى زانكۆوە پێشوازيكران. وەفدەکە سەرەتا سەردانی فەكەڵتى زانست و تەندروستیان کرد و تاقيگە پێشكەوتووەكانى ئەو فاكەڵتيەيان بەسەركردەوە، وەفدەکە تیمێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاویان لەگەڵ بوو، لەلایەن ئەم تیمە پزيشكییەوە پشكنينى چاو بۆ ١٠٠ كەس لە  ستافى ئەكاديمى زانكۆ و خەڵكى كۆيە ئەنجامدرا.

دواتر وەفدەكە سەردانى فاکەڵتی ئەندازیاریان كرد، لەلایەن بەڕێزان پ.ی.د محمد حسیب ڕاگری فاکەڵتی و یاریدەدەری ڕاگرو سەرۆک بەشەکانەوە پێشوازیان لێکراو سەردانی  تاقیگە پێشکەوتووەکانی فاکەڵتی ئەندازیاری کرد و سەرسام بوون بە بینینی ئەم تاقیگە پێشکەوتووانە. دواتر لە سەرۆكايەتى زانكۆ لە لايەن سەرۆكى زانكۆوە واژۆى ياداشتنامەى لێكگەيشتن كرا لە نێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆى ئيزمير بە ئامادەبوونى بەرپرسى پەيوەنديیە دەرەكييەكانى زانكۆى ئيزمير.

وەفدەكەى زانكۆى يوزنجيل پێكهاتبوو لە بەڕێزان ئيرتان كۆينكو سەرۆكى زانكۆكە و بەرپرسى پەيوەنديیە دەرەكييەكانى زانكۆى ناوبراو. زانكۆى كۆيە و زانكۆى يوزنجيل ياداشتنامەى لێكگەيشتنيان هەيە لە نێوانياندا و ئەم سەردانە بە مەبەستى بەرەوپێشەوەبردنى پەيوەنديیەكان و كاركردنى ياداشتەكە بوو.