FENG Events‎ > ‎

Symposium "Manufacturing: The Foundation of Great Power"

posted Dec 7, 2017, 9:33 AM by Faculty of Engineering   [ updated Dec 7, 2017, 9:34 AM ]
Manufacturing department has conducted a symposium entitled “Manufacturing: The Foundation of Great Power” on Monday 27/11/2017. In the symposium several topics have presented regarding manufacturing engineering and identifying the necessity of manufacturing and industry for Kurdistan and Iraq in different aspects.

They recommended for more interest for industrial and manufacturing engineering departments in Kurdistan universities, and they indicated the impact of industry on the economy and job opportunities.

Finally, the speakers focused on the future of manufacturing in the world, such as industry 4.

بە مەبەستی زیاتر ناساندنی بەشی دروستکردن لە فاکەڵتی ئەندازیاری، ڕۆژی دووشەممە بەرواری 27/11/2017 وۆرکشۆپێک ئەنجام درا، ئەم وۆرکشۆپە لەلایەن مامۆستایانی شارەزا و ئەکادیمی بەشی دروستکردنەوە پێشکەش کرا.

ئەم وۆرکشۆپە چەند بابەتێکی گرنگی لەخۆ گرت، بابەتەکان بریتی بوون لە ناساندی بەشی ئەندازیاری دروستکردن و گرنگی ئەو بەشە لە زۆر ڕووەوە، هەروەها چۆن خوێندکاران بتوانن  پەرە بدەن بە بەهرەکانیان و بتوانن توانا شاراوەکانیان و ئەو زانستەی کە وەری ئەگرن پڕاکتیزە بکەن.

لەم وۆرکشۆپەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە زۆر گرنگە پەرە بدرێت بە بەشە پیشەسازییەکان و کەرتی پیشەسازی و ئاڕاستەبوون بەرەو پیشەسازی وڵات، ئەمە کاریگەری ئێجگار گرنگی ئەبێت بۆ سەر ئابوری وڵات و دروستبونی هەلی کار و داهاتوی وڵات.

هەروەها لە وۆرکشۆپەکەدا باسی داهاتوی بواری دروستکردن و پیشەسازی کرا ئەو بیرۆکانەی هەن بۆ پێشکەوتنی کەرتی پیشەسازی لەجیهاندا.