FENG Events‎ > ‎

The New Head of AICHE- KOU Students Chapter has been Elected

posted Oct 18, 2018, 1:36 PM by Faculty of Engineering   [ updated Oct 21, 2018, 2:54 PM ]
On Wednesday 17th October 2018 the new head of AICHE- KOU Students Chapter has been elected by the Chemical Engineering Department (DCHE) students - Faculty of Engineering at Koya University. The event has been held in Dr. Nazim hall at Faculty of Engineering with the attending of the Dean Assistant; Assistance Professor Dr. Galawezh Bakr Bapir, the head of Chemical Engineering Department; Mr. Ribwar Kermanj Abdulrahman, the DCHE coordinator; Ms. Srwa Ibrahim Khaleel and the AICHE- KOU Students Chapter adviser; Mr. Fakhri Hamdullah Ibraheem and the previous head of the AICHE- KOU Students Chapter; AbdulJaleel Ways Jaleel. At the end of the event; the third DCHE stage student Rubar Othman Abdullah has been elected as the new AICHE- KOU Students Chapter, so many congratulations to her and all DCHE students do hope this chapter will achieve more achievements in the near future.

سه‌رۆكی نوێی خوێندكاران (AIChE -Koya University Student Chapter)  بۆ ستیودنت چاپته‌ری سه‌ندیكای ئه‌مریكی ئه‌ندازیارانی كیمیاوی زانكۆی كۆیه‌ هه‌ڵبژێردرا

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ به‌رواری ١٧-١٠-٢٠١٨  سه‌رۆكی نوێی (AIChE -Koya University Student Chapter)  ستیودنت چاپته‌ری سه‌ندیكای ئه‌مریكی ئه‌ندازیارانی كیمیاوی هه‌ڵبژێردرا به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز یاریده‌ده‌ری ڕاگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و سه‌رۆكی به‌شی ئه‌ندازیاری كیمیاوی. له‌ سه‌ره‌تادا م. ڕێبوار كرمانج سه‌رۆكی به‌شی ئه‌ندازیاری كیمیاوی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردوو جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌ سه‌ر گرنگی ئه‌م چاپته‌ره‌كه‌ و وتی زانكۆی كۆیه‌ یه‌كه‌م زانكۆیه‌ كه‌ له‌ عێراق بتوانێت ئه‌م چاپته‌ره‌ دابمه‌زرێنێت هاوشان له‌گه‌ڵ زانكۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا. دواتر ڕوبار عوسمان خوێندكاری قۆناغی سێیەمی ئه‌ندازیاری كیمیاوی هه‌ڵبژێردرا به‌ سه‌رۆكی نوێی (AIChE -Koya University Student Chapter) له‌ به‌شی ئه‌ندازیاری كیمیاوی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆی كۆیه‌ و به‌ڵێنیدا زیاتر په‌ره‌بدات به‌م چاپته‌ره‌. دواتر دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی پێشووی چاپته‌ر جه‌لیل ساڵحی له‌ وته‌یه‌كیدا بۆ ئاماده‌بووان باسی له‌ كار و چالاكییه‌كانی ساڵی ڕابردوو كرد و پشتیوانی خۆی بۆ سه‌رۆكی نوێی چاپته‌ر (AIChE -Koya University Student Chapter) ده‌ربڕی.