FENG Events‎ > ‎

The Chemical Engineering Department at Faculty of Engineering has Established an Important Educational Unit to Produce Several Types of Detergents

posted Jan 7, 2019, 12:24 PM by Faculty of Engineering   [ updated Jan 7, 2019, 12:26 PM ]
On Monday 17th December 2018, the educational unit for detergents production has been officially opened in a special opening ceremony that attended by the president of Koya University Professor Wali M. Hamad and his assistants. Furthermore, the FENG dean Assist. Prof. Dr. Mohammed H. S. Zangana and the heads of FENG departments, FENG students and tutors and some of outside Koya University guests have also attended the ceremony.

The dean of FENG Assist. Prof. Dr. Mohammed H. S. Zangana said “the opinion behind establishing this unit is obtained from a graduation project of chemical engineering student which extended to establish this educational detergents unit. Now, this unit is produced a high quality liquid soap under a scientific team supervision”.  He also said that this unit will be quite beneficial for DCHE students to visit it and learn from its process. Indeed, in the past the students used to visit an industrial site to learn from such processes but now they can visit this unit and learn how does liquid soap is produced.

The dean of FENG also said that as the first production stage, the unit will produce a sufficient product that will cover all Koya University requirements form liquid soap. Furthermore, the produced liquid soap is with high quality and it has been tested by the ministry of health and it also tested by the  quality control directorate and it has been passed from all tested and it has very good quality and it is also very healthy product as well.

Mr. Ribwar Kermanj Abdulrahman the head of chemical engineering department said that Chemical Engineering department at Koya University is a quite unique and it is the 1st chemical engineering department that established in 2006 in Iraqi Kurdistan region and the department graduated engineers are employed by several Iraqi Kurdistan industrial plant and oil refiners as well. Thus, this educational unit is also another important achievement of this department. Moreover, the educational detergent unit is operated by a professional engineering team under DCHE industrial expert Mr. Fakhri Ibraheem supervision. Moreover, the produced liquid soap is possess a very high quality and very healthy as well.

The DCHE industrial expert Mr. Fakhri Ibraheem who is the supervisor of this unit said that our produced liquid soap may be considered better than almost available commercial liquid soaps in the local markets. Some of these commercial types are contained good perfume but with weak cleaning performance or contains weak perfume with low cleaning performance but the liquid soap that we produced in this unit possess very high quality with very nice perfume and high cleaning performance and it also can remove the viruses from the hands. He also said that they are working now with the manufacturing engineering department to produce traditional solid soap with high quality.

Mr. Kawa Mamand who is one of the outside Koya University guests who attended this unit opening ceremony and he also tested the product said that this is a quite important achievement that achieved by Koya University and I consider it as a good step and I tested the product by myself and it has a nice perfume with high cleaning quality.

Prepared by: Bandi Luqman
Photographed by: Dlshad KakaRash


فەكەڵتى ئەندازيارى لە زانكۆى كۆيە يەكەيەكى تايبەت بە بەرهەمهێنانى سابوونى شلى كردەوە كە پێداويستيەكانى زانكۆ لەو بوارەدا پڕدەكاتەوە.

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ڕێكەوتى ٢٠١٨/١٢/١٧ له‌ زانكۆی كۆیه‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری یه‌كه‌یه‌كی فێركاری و به‌رهه‌م هێنانی سابونی شل كراوه‌ به‌ ئاماده‌بونی به‌رێز پ. د. وه‌لی محمود سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه‌ و ياريدەدەرەكانى و ڕاگرى فاكەڵتى ئەندازيارى و سه‌رۆك به‌شه‌كانی ئه‌ندازیاری و مامۆستاو خوێنكاران و میوانانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ كه‌ بانگێشت كرابوون بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كه‌ فێركارییه‌ و به‌رهه‌م هێنانی سابونی شل.

لەم بارەيەوە به‌ڕێز پ.ی.د محمد حسیب زه‌نگه‌نه‌ ڕاگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری دەڵێت"بیرۆكه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كه‌یه‌ له‌ پرۆژه‌یه‌كی ده‌رچوونی خوێندكارانی قۆناغی چواری ئه‌ندازیاری كیمیاییه‌وه‌‌ ده‌ستی پێكرد دواتر فراوان كرا بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كه‌ فێركارییه‌ و توانيمان سابونی شل به‌رهه‌م بهێنین به‌ شێوازێكی زانستیانه‌ له‌ لایه‌ن تیمێكی شاره‌زاو زانستی".

هەروەها باسی له‌وه‌كرد كه‌ ئه‌م یه‌كه‌یه‌ سودێكی باشی ده‌بێت بۆ خوێندكارانمان كه‌ سه‌ردانی ئه‌م یه‌كه‌یه‌ بكه‌ن چونكه‌ پێشتر خوێندكارانمان سه‌ردانی كارگه‌كانی له‌م شێوه‌یه‌یان كردووه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی زانكۆمان" به‌ڵام له‌مرۆ به‌دواوه‌ ده‌توانن بۆ بینینی پرۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م بابه‌تانه‌ سه‌ردانی ئه‌م یه‌كه‌ فێركارییه‌ بكه‌ن و به‌چاوی خۆیان و به‌شێوه‌كی كرداری ببینن چۆنییه‌تی به‌رهه‌م هێنانی سابونی شل" ته‌واوی ئامێر و به‌رهه‌مه‌كانمان سه‌ره‌تاوه‌ تا ئێستا به‌ ده‌ستی ئه‌ندازیارانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری دروستكراون".

ڕاگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری لەبارەى بەرهەمەكەيانەوە دەلێت"وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ئێمه‌ پێداویستی و داواكاری ناو زانكۆ پرئه‌كه‌ینه‌وه‌ به‌م به‌رهه‌مه‌ له‌مرۆ به‌دواوه‌ زانكۆمان له‌ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ناكرێت و ئێمه‌ لێره‌ بۆیان دابین ده‌كه‌ین".

لەبارەى كوالێتى بەرهەمەكەوە دەڵێت "به‌رهه‌مه‌كه‌مان له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و كواڵیتی جۆریه‌وه‌ پشكنینی بۆكراوه‌ و له‌ هه‌موو ئه‌م پشكنینانه‌ ده‌رچووه‌ و پێیان به‌رهه‌مێكی زۆر باش و ته‌ندروست بووه‌".

به‌ڕێز مامۆستا رێبوار كرمانج سه‌رۆك به‌شی ئه‌ندازیاری كیمیاوی لەمبارەيەوە دەڵێت "به‌شی ئه‌ندازیاری كیمیاوی یه‌كه‌مین به‌شه‌ كه‌ له‌ كوردستان كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌ندازیارێكی زۆری ده‌رچووی به‌شی كیمیاویشمان ئێستا له‌ بازار ئیش ده‌كه‌ن له‌ كۆمپانیا و پاڵاوگه‌كانی كوردستان. ئه‌م یه‌كه‌یه‌ یه‌كێكی تره‌ له‌ پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌م به‌شه‌ و به‌ هه‌نگاوێكی گرنگی دا ده‌نێین ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ئێستاش كه‌ له‌ لایه‌ن تیمێكی شاره‌زاوه‌ دروست كراوه‌ كوالێتییه‌كی زۆر به‌رزه‌ و ئێمه‌ لێره‌ تاقیمان كردۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی بازار كه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئێمه‌ زۆر باشتر و ته‌ندروست تره‌".

بەڕێز مامۆستا فه‌خری حمد سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌كه‌ و شاره‌زا له‌م بواره‌ ده‌ڵێت "ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ئه‌مرۆ كه‌ به‌رهه‌ممان هێناوە زۆر باشتر و ته‌ندروست تره‌ له‌ زۆربه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ بازاردا هه‌یه،‌ چونكه‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ی ئێستای بازار هه‌یانه‌ بۆنی هه‌یه‌ و كه‌فی باش نییه‌ یان بۆن و كه‌فی باشه‌ به‌ڵام پیسی له‌ ده‌ست به‌باشی لا نابات. به‌ڵام ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ئێمه‌ كه‌ دروستمان كردوه‌ به‌رهه‌مێكی زۆر ته‌ندروست تر و باشتر‌ه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئێمه‌ هه‌موو ئه‌م ماده‌ به‌ زانستی و زۆر ته‌ندروستانه‌ی تیایه‌ چ بۆن و كه‌ف چ لابه‌ری پیسی و ڤایرۆسه‌كان".

دەشڵێت "له‌گه‌ڵ به‌شی ئه‌ندازیاری دروست كردن خه‌ریكین سابونی ره‌قی سروشتی به‌رهه‌م بهێنین له‌ داهاتوو به‌ كوالێتییه‌كی باش و ته‌ندروست باس له‌وه‌ش ئه‌كات كه‌ به‌نیازی دروست كردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تری به‌رهه‌م هێنان و دروست كردنن له‌ داهاتوو".

مامۆستا كاوه‌ مه‌مه‌ند له‌ بەسه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كه‌یه‌ و به‌رهه‌مه‌كانی میوانێكی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ بوو كه‌ ئاماده‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كه‌یه‌ بوو و تێستی به‌رهه‌مه‌كه‌ی كرد به‌به‌كارهێنان و شوشتنی ده‌ستی وتی "ئه‌مه‌ جێی شانازییه‌ بۆ زانكۆی كۆیه‌ كه‌ ده‌بینین به‌رهه‌می هه‌یه‌ ئه‌مه‌ به‌ هه‌نگاوێكی گرنگ داده‌نێم ئه‌م سابوونی شله‌ی من به‌كارم هێنا و تاقیم كرده‌وه‌ بۆنی خۆش بوو و دیار بوو كه‌ جۆره‌كه‌ی زۆر باش بوو".

ئامادەكردنى: بەندى لوقمان
وێنەكان: دلشاد كاكەڕەش