FENG Events‎ > ‎

The Second and Third Stage of Department of Geotechnical Engineering has Achieved a Scientific Visit to Sulaymaniyah Heights: Qaiwan Group's

posted Feb 10, 2019, 9:25 AM by Faculty of Engineering   [ updated Feb 10, 2019, 9:30 AM ]
The second and third stage students of the Geotechnical Engineering Department in the Faculty of Engineering have achieved a scientific trip to Sulaymaniyah Heights: Qaiwan Group's. The main aim of this visit is that to see and discover Sulaymaniyah Heights Project as a practical mission.

On Tuesday 5th Feb. 2019, 60 students from Geotechnical Engineering Department with their supervisor visited Sulaymaniyah Heights project as a part of the practical mission of Design and Analysis and Concrete frame Building courses.

Mr. Ahmed Jabar, one of the Geotechnical Engineering Department teaching staff said: the main aim of this scientific visit is to show and describe the practical mission of Design and Analysis and Concrete Frame Building courses and show the students the stages of construction and building as well. Moreover, he also said that we hope to achieve several scientific visits during the academic year because such visits have many advantages to the students. He also said that such visits will give deep knowledge to the students because it will support their theoretical study and give them practical experiences. Finally, he expressed his appreciation to the Qaiwan Group's staff for their support, especially Eng. Azad and Eng. Omeed.

Niga Twana Qadir, is one of Geotechnical Engineering Department students said: I have so benefited from this scientific visit because in this scientific visit, I have seen several of my theoretical lectures in this project and I wish we can achieve more visits to other projects to see the theoretical topics on the practical side.

Geotechnical Engineering Department is established in Faculty of Engineering - Koya University in 2005. Since then, ten undergraduate groups have graduated from this department until now.

به‌ گه‌شتێكی زانستی به‌شی جیۆته‌كنیك سه‌ردانی كۆمپانیای قه‌یوانی كرد له‌ پڕۆژه‌ی به‌رزاییه‌كانی سلێمانی

خوێندكارانی قۆناغی دوو و سێ له‌ به‌شی جیۆته‌كنیك له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆمان به‌سه‌ردانێكی زانستی گه‌شتێكیان ئه‌نجامدا بۆ كۆمپانیای قه‌یوان پرۆژه‌ی به‌رزاییه‌كانی سلێمانی به‌ ئامانجی بینینی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ وه‌ك وانه‌یه‌كی پڕاكتیكی.

ڕۆژی سێ شه‌ممه ‌(٢٠١٩/٢/٥) ٦٠ خوێنكار به‌ سه‌رپه‌رشتی مامۆستایانی به‌شی جیۆته‌كنیك سه‌ردانی پرۆژه‌ی به‌رزاییه‌كانی سلێمانیان كرد له‌ چوارچێوه‌ی وانه‌كانی (Design and Analysis) و(Concrete frame Building). به‌ڕێز مامۆستا احمد جبار حه‌مه‌ره‌ش مامۆستا له‌ به‌شی جیۆته‌كنیك له‌ باره‌ی ئه‌م گه‌شته‌وه‌ بۆمان دواو وتی مەبەست لەم گەشتە بریتییە لە ئاشناکردنی خوێندکاران لە بواری پراکتیکی و ڕەنگدانەوەی باکگراوندی تیۆریان لە واقعدا لە بوارەکانی کۆنکریت دیزاین و سترەکچەر سەبارەت بە چۆنێتی دروستکرنی بینا لە قۆناغە جیاوازەکانی دروستکردندا، وەک زانیاری سەبارەت بە بناغەی بینا (فاوندەیشن) و تەفاسیلی چۆنێتی بەستن و دانانی شیشی بناغە و پایە و جسرو سەقف (فوتینگ و کۆلۆم  وبیم وسلاب) بۆ بینای فرە نهۆم (مەڵتی ستۆری بیڵدینگ).

مامۆستا احمد وتی دەمانەوێ ئەم گەشتە زانستییانە بەدەوام بێت نەك ساڵانە يەك گەشتی زانستی بێت، بەڵكو ٣-٤ گەشتی زانستی بۆ هەر قۆناغێكى جیۆته‌كنیك بكرێت چونکە یەکێک لە ڕێگاکانی فێرکردن بریتییە لە نزیکەوە بینین و بەسەرکردنەوەی مەیدانی پرۆژەی ئەندازیاری کە کاریگەری لەسەر ئاستی تێگەیشتنی خوێندکار دەبێت و وێنەیەکی دروستی بابەتە تیۆریەکانیان لا دروست دەکات و دەبێتە هۆی زیاتر گرنگیدانی بابەتەکان لای خوێندکاران. بەمەش هانی خوێندکار دەدات زیاتر گرنگی بە بوار و بابەتەکانیان بدەن بۆ بەدەست هێنانی زانیاری زیاتر و پێویست.

لە کۆتایدا مامۆستا احمد دەڵێت بە پێویستی دەزانم زۆر سوپاسی ستافی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان هەریەک لە بەڕێزان ئەندازیار ئازاد و ئەندازیار ئومێد بکەم بۆ ئەرک و ماندووبوونیان.

هەر له‌ باره‌ی گه‌شته‌كه‌یان خوێندكار نیگا توانا قادر خوێندكاری قۆناغی سێی جیۆته‌كنیك بۆمان دواو وتی سودێكی زۆرم وه‌رگرت له‌م گه‌شته‌ زانستییه‌ی ئه‌مرۆ ئه‌نجاممان دا، چونكه‌ زۆر بابه‌ت هه‌بوو كه‌ ته‌نها به‌ تیۆری خوێندبومان و ئه‌مرۆ لێره‌ به‌ پڕاكتیكی بینیمان له‌م پرۆژه‌یه‌. نیگا توانا وتی پێم خۆشه‌ ئه‌م گه‌شتانه‌ دوباره بكرێنه‌وه‌‌ و زیاتر بكرێت بۆ سه‌ر ئەم پرۆژانه‌ی كه‌ تایبه‌تن به‌و بابه‌تانه‌ی ئێمه‌ ده‌یان خوێنین چونكه‌ زۆر بابه‌ت هه‌بوو ئێمه‌ به‌ تیۆری خوێندوومانه‌ ئه‌مرۆ له‌م گه‌شته‌ زانستییه‌دا به‌ پراكتیكی بینیمان و دڵنیابووینه‌وه‌ له‌م زانیاریانه‌ی كه‌ خوێندوومانه‌.

به‌شی ئەندازیاری جیۆته‌كنیك وه‌ك به‌شێك له‌ به‌شه‌كانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری له‌ زانكۆی كۆیه‌ ساڵی ٢٠٠٥ دامه‌زراوه. تا ئێستا ١٠‌ گروپ له‌ خوێنكاران بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان به‌ ده‌ست هێناوە و ده‌رچووی ئه‌م به‌شه‌ن.

م.ی. احمد جبار
پسپۆری ورد: ئەندازیاری سترەکچەر
توێژینەوەی بڵاوکراوە: یەک توێژینەوە لە سێیەمین کۆنفرنسی نێودەوڵەتی زانکۆی ئیشک