FENG Events‎ > ‎

A Professor From Lisbon University Portugal Visited Koya University

posted Mar 30, 2019, 6:01 PM by Faculty of Engineering   [ updated Mar 30, 2019, 6:06 PM ]
On Monday 04th March 2019, Prof. Dr. Leonardo Azevedo - University of Lisbon, Portugal who is a tutor at the Department of Civil Engineering, Architecture and Geo resources has visited Koya University. On his arrival, he has been welcomed by the dean of faculty of Engineering Assist. Prof. Dr. Mohammed H. S. Zangana, the dean assistant Assist. Prof. Dr. Galawezh Bakr Bapir, the directorate of International Relations Office of at Koya University Assist. Prof. Dr. Hawkar Bapeer Bakir and the Director of Research Center at Faculty of Engineering Assist. Prof. Dr Rahel Khalid Ibrahim.

Indeed, this visit is a part of Erasmus+ program and founded by the European Union. He is also presented several seminars to the Faculty of Engineering teaching staff and students as well about Lisbon University Portugal and scientific activates. He is also visited the president of Koya University Prof. Dr. Wali M. Hamad and Vice President for Scientific & Postgraduate affairs. The president of Koya University expressed his appreciations for this visiting and welcomed such relationships between Koya University and Lisbon University Portugal.  Prof. Dr. Leonardo Azevedo stayed for three days at Koya University, on Tuesday 05th March 2019 presented two lectures to Civil and Petroleum engineering students and he also visited some of faculty of engineering laboratories. Finally, on Wednesday 06th March 2019, he participated in an international workshop at Faculty of Engineering that titled “International Workshop on Earthquake Engineering and Seismic Building Design”.

Prepared and Photographed by: Bandi Luqman

مامۆستایه‌كی زانكۆی لیشبۆنی پرتووگالی سه‌ردانی زانكۆی كۆیه‌ی کرد

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٠١٩/٣/٤ پ.ی.د. لیۆناردۆ ئازیڤیدۆ مامۆستا له‌ به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی, ته‌لارسازی و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان له‌ زانكۆی لیشبۆنی پرتووگالی سه‌ردانی زانكۆی كۆیه‌ی كرد. سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری بوو له‌ لایه‌ن به‌ڕێز پ.ی.د. محمد حسیب زه‌نگه‌نه‌ ڕاگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و به‌ڕێز پ.ی.د. گه‌لاوێژ بكر و به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆمان د. هاوكار باپیر و به‌ڕێز پ.ی.د. ڕه‌هێڵ خلیل لێپرسراوی سه‌نته‌ری توێژینەوە له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری پێشوازی لێ كرا.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی د. لیۆناردۆ له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ئێراسمۆس پڵاس ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر تێچووی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا سیمینارێكی پێشكه‌ش كرد بۆ مامۆستایان و به‌شێك له‌ خوێندكارانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری ده‌رباره‌ی زانكۆی لیشبۆنی پرتووگالی و كار و چالاكییه‌كانیان. دواتر به‌ یاوه‌ری به‌ڕێز ڕاگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان پ.د. ولی محمود و به‌ڕێز یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا  پ.ی.د. حیده‌ر له‌شكری پێشوازی لێكرا. به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه‌ زۆر خۆشحاڵ بوو به‌م جۆره‌ په‌یوه‌ندی و سه‌ردانانه‌ له‌ نێوان زانكۆی كۆیه و زانكۆی لیشبۆنی پرتوگالی. به‌ڕێز د. لیۆناردۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌ زانكۆی كۆیه‌ مایەوە ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٠١٩/٣/٥  دوو وانه‌ی پیشکەش به‌ خوێندكارانی ئه‌ندازیاری شارستانی و خوێندكارانی ئه‌ندازیاری نه‌وت کرد و دواتر هه‌رهەمان ڕۆژ سه‌ردانی تاقیگه‌كانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری کرد بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ بینینی تاقیگه‌كانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری. له‌ كۆتا ڕۆژدا لە ڕێكه‌وتی ٢٠١٩/٣/٦ به‌شداربوو له‌ وۆركشۆپی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ بومه‌له‌رزه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاریه‌وه‌ ڕێكخرابوو.

ئامادەکردن و وێنە لەلایەن: بەندی لوقمان