FENG Events‎ > ‎

A Technical Delegation From Gazprom Neft Visited Koya University

posted Apr 27, 2019, 1:28 PM by Faculty of Engineering   [ updated Apr 27, 2019, 1:33 PM ]
On Tuesday 26 th February 2019 a technical delegation from Gazprom Neft visited Koya University. The delegation has been firstly welcomed by the dean of the Faculty of Engineering Assist. Prof. Dr. Mohammed H. S. Zangana, the dean assistant Dr. Galawezh Bakr Bapir, the head of Petroleum Engineering Department Dr. Soran Sabah Hussein, the head of Chemical Engineering Department Mr. Ribwar Kermanj Abdulrahman and both departments tutors. The technical delegation from Gazprom Neft was consisted from Mr. Ierat Minizofa the head of Garmian oil field that located in the province of Sulaymaniyah, Olga Lebret Human Resources Manager at Gazprom Neft and Olga Blinova the head of training. Both sides discussed the potential scientific and technical cooperation between them and titled the most required scientific and technical training between both staff members.

The delegation visited the Faculty of Engineering laboratories and express their interest since they are quite modern and unique. The delegation then visited the President of Koya University Prof. Dr. Wali M. Hamad. The President of Koya University has welcomed and encouraged such cooperation between the Gazprom Neft and the Faculty of Engineering to develop both side staff members. Dr. Soran Sabah Hussein the head of Petroleum Engineering Department at Koya University, said “ The Gazprom Neft company is a part of the Russian Gazprom oil company which is the third oil and gas producer company in Russia, today they visited Koya University to build a good scientific relationship and provide support. He also said that many times we sent our students to this company for achieving the summer training and our students possess a good feedback from this company. Thus, they visited us today to help them in establishing many training courses for their technical staff and that was their main aim of their today visit.

Mr. Ierat Minizofa the head of Garmian oil field said that “I would like to thank Koya University and the Faculty of Engineering for such worm welcoming and support, the main aim of our visit is that to see the Faculty of Engineering laboratories and the abilities of their tutors and the nature of their student program, especially that related to oil and gas industry and we really saw a very qualified tours and staff. He also said “We saw a very modern engineering laboratories and hopefully we will establish more cooperation with Koya University in the near future.

Prepared by: Bandi Luqman
Photographed by: Dlshad KakaRash

شاندێكی كۆمپانیای گازپرۆم نه‌فت سه‌ردانی زانكۆی كۆیه‌ی كرد

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ ڕێكەوتى ٢٠١٩/٢/٢٦ شاندێكی كۆمپانیای گازپرۆم نه‌فتی روسی سه‌ردانی زانكۆی كۆیه‌یان كرد. سه‌ره‌تا شانده‌كه‌ سه‌ردانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆی كۆیه‌یان كرد و له‌ لایه‌ن به‌ڕێز پ.ی.د. محمد حسیب ڕاگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و یاریده‌ده‌ری ڕاگر و سه‌رۆك به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت و سه‌رۆك به‌شی ئه‌ندازیاری كیمیاوی و مامۆستایانی هه‌ردوو به‌شه‌وه‌ پێشوازیان لێ كرا. شانده‌كه‌ی گازپرۆم نه‌فتی روسی پێك هاتبوون له‌ به‌ڕێزان؛ ئایرات مینیزۆفا به‌رپرسی كێڵگه‌ی نه‌وت له‌ گه‌رمیان، ئۆلگا لابرێت به‌رێوه‌به‌ری سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كان و ئۆلگا بۆلینكۆڤا به‌رێوه‌به‌ری مه‌شق و ڕاهێنان. له‌ دانیشتنێكدا له‌ هۆڵی GH1 گفتوگۆ كرا لە بارەى هه‌ماهه‌نگى و هاوكاری نێوان كۆمپانياى گازپرۆم و فاكەڵتى ئەندازيارى و دیاری كردنی ئه‌و مه‌شق و ڕاهێنانه‌ی كه‌ ئه‌نجامی بده‌ن بۆ كادیرانی هه‌ردوو لایه‌ن.

وه‌فده‌كه‌ سه‌ردانی تاقیگه‌كانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاریان كرد و سه‌رسامی و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربری له‌ به‌رامبه‌ر تاقیگه‌ و ئامێره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی تاقیگه‌كان. دواتر وه‌فده‌كه‌ سه‌ردانی به‌ڕێز پ. د. وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆيان كرد. لەو ديدارەدا به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه‌ زۆر خۆشحاڵ بوو به‌م جۆره‌ په‌یوه‌ندی و سه‌ردانانه‌ له‌ نێوان زانكۆی كۆیه‌ و كۆمپانیای گازپرۆم نه‌فت و گشت كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی كادرانی هه‌ردوولا. له‌ باره‌ی سه‌ردانی وه‌فدی كۆمپانیای گازپرۆم نه‌فت د.سۆران سه‌رۆك به‌شی نه‌وت ده‌ڵێت "كۆمپانیای گازپرۆم نه‌فت به‌شێكه‌ له‌ كۆمپانیای گاز پرۆمی روسی كه‌ سێهه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته‌ له‌ روسیا، ئه‌مرۆ هاتن سه‌ردانی زانكۆمانیان كرد به‌ مه‌به‌ستی دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هاوكاری" هەروەها ده‌ڵێت "ئێمه‌ چه‌ندین جار خوێندكارمان ناردووه‌ بۆ ئه‌م كۆمپانیایه‌ به‌ مه‌به‌ستی مه‌شقی هاوینه‌ و ئەو خوێندكارانه‌مان كە لایان بوون فیدباكێكی باشیان هه‌بووه‌ و زۆر ڕایان له‌ خوێندكارانمان هه‌بووه، بۆیه‌ ده‌بینین ئه‌مرۆ هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ وه‌ك زانكۆ بتوانین هاوكاری ئه‌م كۆمپانیایه‌ بین بۆ كادیره‌ ناوخۆییه‌كانیان و چ به‌رنامه‌یه‌كی مه‌شق و ڕاهێنان پێشكه‌ش به‌ كادیره‌ ناوخۆیه‌كانیان بكه‌ین، به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێشبردن و باشتركردنی ئاستی زانیاری كادیره‌كانی كۆمپانیا ئه‌مه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌یان بوو بۆ زانكۆمان".

له‌ باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان به‌ڕێز ئایرات به‌رپرسی كێڵگه‌ی نه‌وتی گازپرۆم له‌ كێڵگه‌ی نه‌وتی گه‌رمیان ده‌ڵێت"ده‌مه‌وێت زۆر سوپاسی زانكۆی كۆیه‌ و فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆی كۆیه‌ بكه‌م بۆ ئه‌م میوانداریه‌ و پێشوازیه‌ی لێیان كردین، هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مرۆمان بۆ زانكۆی كۆیه و فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ تاقیگه‌كانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری ببینین و توانا و شاره‌زای مامۆستایان ببینین و شێوازی كۆڕسه‌كانیشیان و شاره‌زاییان له‌ بواری نه‌وت و گازدا ببینین، به‌راستی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بینیمان له‌ گفتووگۆكانمان، زانكۆی كۆیه‌ مامۆستای شاره‌زاو لێهاتووی هه‌یه‌". ئایرات ده‌ڵێت "به‌ڕاستی تاقیگه‌ی پێشكه‌وتوو و سه‌رده‌میانه‌مان بینی له‌م فاكه‌ڵتیه‌ هیوادارم له‌ قۆناغی داهاتوو بگه‌ینه‌ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ زانكۆی كۆیه‌ بۆ هاوكاری كردن و په‌ره‌پێدانی كادرانی هه‌ردوولامان".

ئامادەکردن: بەندى لوقمان
وێنە: دڵشاد كاكەڕەش