FENG Events‎ > ‎

An Important Technical Training Course at the Faculty of Engineering has been Finished and Its Teaching Staff Visited the President of Koya University

posted Apr 27, 2019, 2:16 PM by Faculty of Engineering   [ updated Apr 27, 2019, 2:16 PM ]
The Research Center at the Faculty of Engineering has established an important technical training course about learning Revit software. On Tuesday 26th March 2019, Mr. Firas Salim Nuri, who is a professor at Ajman University visited Koya University; firstly he with the head of the Research Center Assist. Prof. Dr. Rahel Khalid Ibrahim visited the dean of the Faculty of Engineering Assist. Prof. Dr. Mohammed H. S. Zangana and on the same day the technical training course has been started with the participation of many of the Faculty of Engineering students and teaching staff as well. The training course continued for three days.

Assist. Prof. Dr. Rahel Khalid Ibrahim, who is the head of Faculty of Engineering Research Center said that on the recommendation of the Koya University president Prof. Dr. Wali M. Hamad to activate the Koya Record Project, the Research Center at the Faculty of Engineering by supporting of the dean of the Faculty of Engineering Assist. Prof. Dr. Mohammed H. S. Zangana, this course has been established to help the learners to practice and learn Revit software which it a design that will be beneficial for Geotechnical, Civil and Architecture departments. He also said that the main aim of this training course is to help the students and engineers to learn this software and its features for designing several projects. Indeed, this software provides alternative software for all other designing software in its field. He also said our center will establish another advance training course soon for the Faculty of Engineering tutors to include Revit software course in the study program. He also said that, on Thursday 28th April 2019 we with the dean of Faculty of Engineering visited the President of Koya University Prof. Dr. Wali M. Hamad. The president of Koya University expressed his interest and supporting for establishing such training course at Koya University and he also expressed his happiness for meeting Mr. Firas Salim Nuri and asked him to invest this opportunity to establish a scientific relationship between Koya University and Ajman University.

Mr. Firas Salim Nuri said that such training course is quite beneficial for the students and engineers as well and as an expert in Revit software I wish that the Faulty of Engineering will include this software as a study course in the study program of the related engineering departments for example Architecture, Geotechnical and Civil Engineering Department and it can be also included in designing course so the students will learn well this software. He also said I saw the Koya University teaching staff and students are in a very good scientific level. He also said that when I return to Ajamn University, I will meet the heads of the university and ask them to create more scientific relationships between the Ajman University and Koya University.

Prepared and photographed by: Bandi Luqman

خولێکی ڕاهێنان لە فاکەڵتی ئەندازیاری کۆتای هات و تيمەكە سەردانى سەرۆكى زانكۆيان كرد

سەنتەری توێژینەوەی فاکەڵتی ئەندازیاری زانکۆمان خولێکی ڕاهێنانی کردەوە لەسەر بەرنامەی (ریڤیت). ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٢٠١٩/٣/٢٦ بەڕێز مامۆستا فیراس سالم نوری مامۆستا لە زانکۆی عەجمانی ئیماراتی سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد. سەرەتا لەگەڵ بەڕێز پ.ی.د ڕەهێڵ خالید لێپرسراوی سەنتەری توێژینەوەی فاکەڵتی ئەندازیاری سەردانى بەڕێز پ.ی.د. محمد حسیب زەنگەنە ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیان كرد. هەرهەمان ڕۆژ خول و ڕاهێنانەکە دەستی پێکرد لەسەر بەرنامەی (ریڤت) بە بەشداری مامۆستایان و ئەندازیاران و خوێندکاران. خولەکە بۆماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو کە تێیدا ئامادەبووان ئاشنا دەکران لەسەر بەرنامەی ریڤت.

لەبارەی خولەکەوە بەڕێز پ.ی.د. ڕەهێل خالید ل.سەنتەری توێژینەوەی فاکەڵتی ئەندازیاری دەڵێت "لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز پ.د. ولی حمد سەرۆکی زانکۆ بۆ چالاککردنەوەی پڕۆژەی کۆیە ڕیکۆرد پڕۆگرامی میراتی کەلتوری، سەنتەری توێژینەوەی فاکەڵتی ئەندازیاری بە پاڵپشتی بەڕێز پ.ی.د. محمد حسیب ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیاری هەڵستاین بە ئەنجامدانی خولێکی ڕاهێنان لەسەر بەرنامەی (ریڤیت)کە بەرنامەیەکی دیزاینە لە بەشەکانی ئەندازیاری شارستانی و ئەندازیاری تەلارسازی و ئەندازیاری جیۆتەکنیکدا بەکاردەهێندرێت". بەڕێز د.ڕەهێڵ دەڵێت "مەبەست لەم خولە شارەزاکردنی ئەندازیاران بە تایبەت و خوێندکاران بەگشتی بەگرنگی بەرنامەکە و شێوازی بەکارهێنانی لە دیزاینکردنی پرۆژە جیاوازەکاندا، ئەم بەرنامەیە ئێستا لە بواری دیزاینکردندا وەکو شوێنگرەوەیەک بۆ هەموو بەرنامەکانی تری دیزاین مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا کە لە بەرنامەی سەنتەری توێژینەوەی فاکەڵتیماندا هەیە خولێکی پرۆفێشناڵانەی ئەم بەرنامەیە بۆ ستافی بەشەکانی ئەندازیاری ئاماژە پێکراو بکاتەوە تاوەکو ئەم بەرنامەیە وەکو وانە بەخوێندکارانی بڵێنەوە". هەروەها دەڵێت "ڕۆژى پێنج شەممە ٣/٢٨ لەگەڵ ڕاگری فاکەڵتی سەردانی بەڕێز پ.د. ولی حمد سەرۆکی زانکۆمان کرد. بەڕێز سەرۆکی زانکۆ زۆر خٶشحاڵ بوو بەم سەردانە و ئەم جۆرە خولانەی بە پێویست زانی و بەگرنگیەوە باسی لە بەردەوامی ئەم خولانە کردەوە و زۆر خۆشحاڵ بوو بە سەردانی مامۆستا فیراس سالم نوری بۆ زانکۆی کۆیە و داوای لێکرد کە ئەم سەردانە ببێت بە هەوێنی دروستکردنی پەیوەندی نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی عەجمانی ئیماراتی".

لە بارەی خولەکەوە بەڕێز مامۆستا فیراس دەڵێت "ڕاستی ئەم جۆرە خولانە زۆر پێویستن و سودبەخش دەبێت بۆ بەشداربووان و وەک شارەزایەک لەم بەرنامەیە پێم باشە و داوا دەکەم کە ئەم بەرنامەیە داخلی سیستەمی خوێندن بکرێت لە فاکەڵتی ئەندازیاری بەتایبەت بۆ ئەندازیاری تەلارسازی و ئەندازیاری شارستانی و ئەندازیاری جیۆتەکنیک، و لە وانەی دیزاینیشدا بگوترێتەوە بۆ ئەوەی خوێندکاران شارەزاییەکی تەواویان هەبێت لە بەرنامەکە و کار پێکردنی، ئەوەی من بینیم راستی ئاستی مامۆستایان و ئەندازیاران و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە لە ئاستێکی بەرزدان و بینیم لەم ماوە کەمەدا کە سێ ڕۆژ بوو خوێندکاران توانیان بەرنامەکە بەشێوەکی زۆر باش وەربگرن و شارەزایی باشی لێ پەیدا بکەن و بەڕاستی ئەم ئاستە بەرزەم کەم بەدی کردووە لە زانکۆکانی تردا". هەروەها دەڵێت "لە گەڕانەوەمدا بۆ زانکۆی عەجمان لە هەوڵدا دەبم لەگەڵ بەرپرسانی زانکۆی عەجمان بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندیەکی باش دروست بکەین لە گشت بوارەکان لە نێوان هەردوو زانکۆدا".

وێنە و ئامادەكردن: بەندى لوقمان