FENG Events‎ > ‎

Koya University Held an International Workshop with the Scientific Cooperation of Tehran University

posted Aug 3, 2019, 11:26 AM by Faculty of Engineering   [ updated Aug 3, 2019, 11:27 AM ]
On Monday 22nd April 2019, the Chemical Engineering Department at the Faculty of Engineering - Koya University held an international workshop with the scientific cooperation of Tehran University that titled: International Workshop on Chemical Process Simulation Software: The Advantages and Challenges (IWCPS) that shows the importance of the engineering simulation software within the chemical and petrochemical engineering fields.

Mr. Ribwar Kermanj Abdulrahman the head of Chemical Engineering Department said that as the head of Chemical Engineering Department, I would like to express my thanks and appreciation toward the Professor Dr. Rahmat Sotudeh-Gharebaagh, P.Eng, Ph.D who is the Vice President for Research and Technology, University of Tehran, Tehran, Iran for his kind visit and cooperation in this workshop. Also would like to thank the dean of Faculty of Engineering, Assist. Prof. Dr. Mohammed H. S. Zangana and the President of Koya University, Professor Dr. Wali M. Hamad for all their support and help as well. This international workshop was quite important that shows the importance of the engineering simulation software in chemical engineering. Indeed, nowadays such software are quite important and required globally by the international and national industrial companies and the undergraduate students need to learn these softwares. As the Chemical Engineering at Koya University, we are quite proud that this workshop has been perfectly achieved and the workshop presentations were quite beneficial for the audiences.

Professor Dr. Rahmat Sotudeh-Gharebaagh P.Eng, Ph.D who is the Vice President for Research and Technology, University of Tehran, Tehran, Iran said that firstly I would like to thank Mr. Ribwar K. Abdulrhamn for all his support and help to participate in this workshop. This workshop was a great opportunity to build a strong relationship between the universities and the industry. Furthermore, in my opinion, the universities and its experts should contribute in solving the industry sector problems and that may achieved through such workshops and in contrast the industry and companies should also trust the universities to find out solutions for their technical problems. The Chemical Engineering at Tehran University would like to establish a shared simulation center with the Chemical Engineering Department at Koya University that related with the chemical and petrochemical engineering processes. We also would like to establish a PhD study program in the field of chemical engineering between Chemical Engineering Department at Koya University and Tehran University. It is also important to mention that, I felt the high scientific quality of Chemical Engineering Department students during my seminars and the high level of their English language and they also would like to learn more and more.
 
Prepared and photographed by: Bandi Luqman


زانكۆى كۆيە وۆركشۆپێكى نێودەوڵەتى ڕێكخست بە هەماهەنگى لەگەڵ زانكۆى تەهران

ڕۆژى دووشەممە ڕێكەوتى ٢٢-٤-٢٠١٩، بەشى ئەندازيارى كيمياوى لە فاكەڵتى ئەندازيارى زانكۆى كۆيە وۆركشۆپێكى نێودەوڵەتى ڕێكخست بە هەماهەنگى لەگەڵ زانكۆى تەهران بەناونيشانى: International Workshop on Chemical Process Simulation Software: The Advantages and Challenges IWCPS لە بوارى گرنگى بەرنامەى سيموليشن لە بوارى ئەندازيارى كيمياوى و پيترۆكيمياوى.

له‌باره‌ی وۆركشۆپه‌كه‌ به‌ڕێز مامۆستا ڕێبوار كرمانج سه‌رۆك به‌شی ئه‌ندازیاری كیمیاوی دەڵێت "وه‌ك سه‌رۆك به‌شی ئه‌ندازیاری کیمیاوی زۆر سوپاسی به‌ڕێز دكتۆر رحمت ئه‌كه‌م بۆ هاتنی بۆ زانكۆمان و به‌شداری كردنی له‌م وۆركشۆپه‌دا و زۆر سوپاسی به‌ڕێز ڕاگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری به‌ڕێز پ.ی.د. محمد زه‌نگه‌نه‌ و به‌رێز پ.د. وه‌لی حمد سه‌رۆكی زانكۆ بۆ هاوكاری كردن و پشتیوانی كردنی به‌شی ئه‌ندازیاری كیمیاوی له‌ئه‌نجامدان و به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م وۆركشۆپه".

"ئه‌م وۆركشۆپه‌ زۆر گرنگ بوو و وۆركشۆپێك بوو له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بوو باس له‌ به‌رنامه‌كانی سیموله‌یشن ‌كرا له‌ بواری ئه‌ندازیاری كیمیاوی له‌ ئێستادا له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌م جۆره‌ به‌رنامانه‌ زۆر گرنگن بۆ خوێندكاران و زانكۆكان كاریان پێ ئه‌كرێت له‌ ئه‌ندازیاری كیمیاوی چونكه‌ ڕێگایه‌كی سه‌لامه‌ته‌ بۆ خوێندكاران".

"وه‌ك به‌شی كیمیاوی خۆشحاڵین كه‌ وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تیمان به‌ سه‌ركه‌وتوويی ئه‌نجامدا، ئه‌مه‌ جێی خۆشحاڵیه‌ هه‌م بۆ زانكۆمان و هه‌م بۆ به‌شه‌كه‌مان ئه‌م بابەتانەی پێشكه‌شكران له‌ ئاستێكی به‌رزی زانستیدا بوون".

له‌ باره‌ی وۆركشۆپه‌كه‌وه‌ به‌ڕێز د. رحمت ستوده‌ قه‌ره‌باغ مامۆستا له‌ زانكۆی ته‌هران ده‌ڵێت "سه‌ره‌تا سوپاسی به‌ڕێز مامۆستا ڕێبوار ده‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشوازی و هاوكاری كردنه‌ی بۆ به‌شداری كردنم له‌م وۆركشۆپه‌دا".

"ئه‌م وۆركشۆپه‌ هه‌لێكی گرنگ بوو بۆ دروستكردنی پەیوەندی له‌ نێوان پێشه‌سازی و زانكۆ من ئه‌ڵێم زانكۆ و ئێمه‌ی شاره‌زایان له‌ زانكۆكان ده‌بێت به‌ژدار بین له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا و پیشه‌سازیدا له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره‌ وۆركشۆپانە و زانكۆ ئه‌گاته‌ ئه‌م شوێنه‌ی مه‌به‌ستێتی كه‌ كۆمه‌ڵگەیه‌ و پیشه‌سازییه‌ له‌ هه‌مان كاتدا پیشه‌سازی و كۆمپانیاكان متمانه‌ی ته‌واویان هه‌یه‌ به‌ زانكۆكان بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كانیان بۆ بدۆزنه‌وه‌".

"ئێمه‌ له‌ زانكۆی ته‌هران له‌ به‌شی ئه‌ندازیاری كیماوی پێمان خۆشه‌ سه‌نته‌رێكی هاوبه‌ش دروست بكه‌ین له‌ بواری به‌رنامه‌كانی سیموله‌یشن له‌ بواری ئه‌ندازیاری كیمیاوی و پتڕۆكیمیاویدا و ده‌مانه‌وێت له‌ هه‌مان كاتدا بتوانین به‌رنامه‌یه‌كی خوێندنی دكتۆرای ئه‌ندازیاری كیمیاوی بكه‌ینه‌وه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو به‌ش له‌ به‌شی ئه‌ندازیاری كیمیاوی زانكۆی كۆیه‌ و زانكۆی ته‌هران وه‌ زۆر گرنگه‌ كار و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام هه‌بێت له‌ نێوان زانكۆكاندا. من هه‌ستم به‌ توانای به‌رزی خوێندكاران كرد له‌م سیمیناره‌ی بۆ خوێندكاره‌كانم ئه‌نجامدا و توانای قسه‌كردنیان به‌ زمانی ئینگلێزی زۆر باشه‌ و ئه‌یانه‌وێت فێربن بۆیه‌ من داواكارم له‌ زانكۆی كۆیه‌ زیاتر هاوكاری ئه‌م خوێندكاره‌ زیره‌كانه بن".

ئامادەکردن و وێنەگرتن: بەندى لوقمان