FENG Events‎ > ‎

The Manufacturing and Industrial Engineering Department Held an Important Training Course

posted Aug 15, 2019, 3:09 PM by Faculty of Engineering   [ updated Aug 15, 2019, 3:11 PM ]
On Saturday, 20th July 2019 the Manufacturing and Industrial Engineering Department at the Faculty of Engineering has held an important training course for the teaching staff on important and unique devices CNC and Fatigue as well. The training course has been supervised and taught by an expert from Babol Noshirvani University of Technology, Iran. Moreover, the training course has been held for one week.

Dr. Zahid O. Mustafa the head of the Manufacturing and Industrial Engineering Department said that this training course was quite beneficial and useful for our department teaching staff, thus, I would like to express my thanks to the president of Koya University and the dean of the Faculty of Engineering for all their support to hold this training course. Moreover, Dr. Zahid O. Mustafa also said that the Manufacturing and Industrial Engineering Department is one of the important departments of the Faculty of Engineering and we are continuing in developing it. Furthermore, he said that these two devices that we trained on are quite important and useful for our teaching staff and students as well and also for some of other Faculty of Engineering departments.

Prepared and photographed by: Bandi Luqman

له‌ به‌شی ئه‌ندازیاری دروستكردن و پیشه‌سازی خولێكی ڕاهێنان به‌ڕێوه‌چوو

ڕێكه‌وتی ٢٠١٩/٧/٢٠ تا ٢٠١٩/٧/٢٧ له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری خولێكی ڕاهێنان كراوه‌ بۆ مامۆستایانی به‌شی ئه‌ندازیاری دروستكردن و پیشه‌سازی له‌سه‌ر ئامێره‌كانی (CNC, Fatigue)، خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن پسپۆرانی وڵاتی ئێرانه‌وه‌ سه‌ر به‌ زانكۆی (University of Technology Babol Noshirvani) وتراوە.

له‌باره‌ی خوله‌كه‌وه‌ به‌ڕێز د. زاهد عمر سه‌رۆك به‌شی ئه‌ندازیاری دروستكردن و پیشه‌سازی ده‌‌ڵێت "به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م خوله‌ سوودی زۆری هه‌یه‌ بۆ به‌شه‌كه‌مان و مامۆستایانی ئه‌م به‌شه‌. بۆیه‌ به‌ پێویستی ده‌زانم سوپاسی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان سه‌رۆكی زانكۆ و به‌ڕێز ڕاگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و بەڕێوەبەرى پەيوەنديەكان ده‌كه‌م كه‌ هاوكار و پاڵپشت بوون له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م خوله‌".

د. زاهد ده‌ڵێت "به‌شی ئه‌ندازیاری دروست كردن و پیشه‌سازی به‌شێكی گرنگه‌ له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵ داین بۆ به‌ره‌و پێشبردنی زیاتری ئه‌م به‌شه‌".

سه‌رۆك به‌شی ئه‌ندازیاری دروست كردن و پیشه‌سازی ده‌ڵێت "ئه‌و دوو ئامێره‌ی ڕاهێنانمان كرد له‌سه‌ریان دوو ئامێری زۆر پێشكه‌وتوو و پێویستن بۆ به‌شه‌كه‌مان، سودێكی گرنگی ده‌بێت له‌ داهاتوو بۆ خوێندكاران و مامۆستایانی به‌شه‌كه‌مان و چه‌ند به‌شێكی تریش له‌ فاكه‌ڵتیمان".

ئامادەکردن و وێنەگرتن: بەندى لوقمان