FENG Events‎ > ‎

The Civil Engineering Department Students have Achieved a Scientific Visit to the Dukan Water Treatment Plant

posted Oct 26, 2019, 1:11 PM by Faculty of Engineering   [ updated Oct 26, 2019, 1:14 PM ]
On Thursday 17th October 2019, the Civil Engineering department students have visited Dukan Water Treatment Plant and the station that pumps the treated water to Sulaymaniyah city. The plant located in Dukan district and the scientific visit was achieved under the supervisor of Mr. Dara Mohammed Hawez, who is the coordinator of the Civil Engineering department. He said that the main aim of this scientific visit is to show the practical work to the students and find out a relationship between the theory lecturing program study and practical applications. Moreover, he also said that the benefits of the practical lecturing sessions are to apply the theoretical equations and scientific theories in the real and practical professional applications. As a result, the students will understand the theoretical equations and the scientific theories. The students will also understand the using and applying the several engineering materials and constructions tools and materials. As a result, the students will learn during the practical work how to find the most appropriate tools and materials based on scientific knowledge.

Omer Mustafa is one of Civil Engineering department students said that indeed such scientific visits are quite required during university studying life and it possess several advantages and benefits for the students especially in third and fourth stages. Because the information obtained during such scientific visit is quiet beneficial and we are already studying them every day at the university and seeing such huge projects are quite beneficial for us and I can say that we so benefited from this plant and understood almost the units and tools that were used in water and Irrigation systems. He also said that the scientific visits are quite beneficial and we wish that the number of scientific visits will be increased during the academic year to benefit from the practical work and definitely that will also support the final project for final year students. Indeed, almost the students have recorded the most important information that obtained from this scientific visit and will report them to the department tutors and will also benefit from them after graduation.

Prepared by: Bandi Luqman
خوێندكارانی ئه‌ندازیاری شارستانی سه‌ردانێکی زانستییان بۆ هێڵی ئاوی دوكان-سلێمانی ئەنجامدا

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٠١٩/١٠/١٧  خوێندكارانی به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی سه‌ردانێكی زانستییان ئه‌نجامدا بۆ وێستگه‌ی پاڵاوتنی ئاوی دوكان سلێمانی له‌ قه‌زای دوكان به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا دارا محمد حویز مامۆستا و بڕیاردەری بەشی شارستانی. سەبارەت بە ئامانجی ئه‌م سه‌ردانه‌ زانستییه‌ مامۆستا دارا وتی ئەم سەردانە سوودی هەیە بۆ بەستنەوەی خوێندنی نەزەری بە کاری ئەندازیاری، لە گەشتە زانستییەکاندا خوێندکار ئاشنا دەبێت بە شیوازی بەڕێوەبردن و کارکردن لە پێگەی پڕۆژەکاندا. مامۆستا دارا ده‌ڵێت سوودی وانه‌ی پڕاكتیكی بریتییە لە جێبەجێکاری و بەرجه‌ستەکردنی هاوکێشە و بیرۆکە زانستییەکان، کە ئەمە دەبێتە باشتر تێگەیشتنی خوێندکار لە هاوکێشە و بیرۆکە زانستییەکان، وە بەشێک لە وانە پراکتیکییەکان بۆ دۆزینەوەی چەندیەتی و جۆریەتی کەرەسە و مادە جۆربەجۆرەکان کە لە کاری بونیاتنان و دروست کردن بە کاردێن، ئەمەش دەبێتە فێرکردنی خوێندکار کە لە کاتی کارکردن چۆن و بە چ شێوەیەک جۆرەکانی کەرەسە و مادەکان دەدۆزرێتەوە.

خوێندكار عمر مصطفى له‌سەر سه‌ردانه‌ زانستییه‌كه‌ بۆمان دوا و وتی "به‌ڕاستی ئه‌م جۆره‌ گه‌شتانه‌ زۆر پێویستن و سودیان زۆره ‌له‌ قۆناغه‌كانی خوێندنمان به‌ تایبه‌ت له‌ قۆناغه‌كانی سێ و چواردا چونكه‌ ئه‌م زانیارییانه‌ی ڕۆژانه‌ ده‌یان خوێنین له‌ هۆڵه‌كانی خوێندن و ئه‌م زانیارییانه‌ی له‌ سه‌ردانه‌ زانستیه‌كان به‌ كرداری و له‌ پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌دا ده‌یبینین و زیاتر زانیاری لێ وه‌رده‌گرین، ده‌توانم بڵێم زیاتر له‌ چه‌مكی بابه‌ته‌كان تێ ده‌گه‌ین ئێمه‌ له‌م گه‌شته‌ماندا بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ به‌ته‌واوی ئاشنابووین به‌ گشت ئه‌و ئامێرانه‌ی كه‌ به‌كاردێن له‌ بواری ئاودێری و ئه‌م جۆره‌ پرۆژانه‌، چۆنیه‌تی به‌كارخستنی ئه‌م ئامێر و پێویستیانه‌ و گرنگی پرۆژه‌كه‌مان بینی و زانیاری دروست و پێویستمان له‌سه‌ری وه‌رگرت له‌ لایه‌ن شاره‌زایان و كارپێكەرانی ئه‌م پڕۆژه‌. هەر له‌ باره‌ی گه‌شتی زانستییه‌وه‌ عمر ده‌ڵێت به‌راستی سه‌ردانی زانستی زۆر گرنگه‌ و داواكارین كه‌ سه‌ردانه‌ زانستییه‌كان زیاتر بكرێن بۆ زیاتر ئاشنابوونی خوێندكاران و به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م زانیارییانه‌مان بە كرداری له‌سه‌ر پرۆژه‌كان. ئه‌م زانیارییانه‌ی له‌م گه‌شته‌دا ده‌ستمان كه‌وت و بینیمان هه‌موویمان وه‌ك وانه‌یه‌كی گرنگ نووسیوەته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ڕاپۆرتی سه‌ردانی زانستی به‌رزی كه‌ینه‌وه‌ بۆ مامۆستاكه‌مان و دوای ده‌رچوونمان له‌ زانكۆ و ئه‌گه‌ر له‌م بواره‌دا كار بكه‌ین ئه‌م زانیارییانه‌ زۆر پێویست ده‌بێت بۆمان و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.

ئاماده‌كردنی: به‌ندی لقمان