FENG Events‎ > ‎

The Manufacturing and Industrial Engineering Department Students Visited the Emirates Plastic Factory

posted Oct 26, 2019, 2:17 PM by Faculty of Engineering   [ updated Oct 26, 2019, 2:18 PM ]
On Sunday 20th October 2019, the Third stage of Manufacturing and Industrial Engineering department students have achieved a scientific visit to the Emirates Plastic Factory. In fact, this scientific visit has been achieved as a part of Polymer Engineering course for third stage students. Moreover, the scientific visit has been supervised by Dr. Diyar Omar Kaka Muhammad. Dr. Diyar said that this scientific visit was quite important that supported the practical knowledge of these students in Polymer Engineering course and they also learn more about the plastic industry. They also learn more about plastic recycling engineering. He also said that this factory is recycles about twelve tones of plastic every day. They also manufacture new plastic items from the recycled plastic for example, plastic boxes and pipe joints and that's definitely a good beginning in industrial sector in Iraqi Kurdistan Region. He said that such scientific visits are quite beneficial and should be more developed in the future and allows the relationship between industry sector and universities should be also developed more in the future. He also said that one of the learning skills is that the practical visits to the factories and industrial projects and that will increase the students’ knowledge and support their theoretical learning and lectures. As a result, that will encourage the students to give more attention to their theoretical courses at the university. Finally, Dr. Diyar expressed his appreciation and thanks to the Emirates Plastic Factory for all their support and help.

Emad Nuri Shekha, who is one of the third stage student, said that such scientific visits are quite important for the students and hopefully it will continue. Indeed, we are studying this topic in our theoretical lectures, but now we saw the process practically and benefited from this scientific visit. Indeed, we have learnt more about plastic industry and recycling as well. Furthermore, we have recorded all information and will report them to our tutors.

Prepared by: Bandi Luqman

خوێندكارانی بەشی ئەندازیاری دروستكردن و پیشەسازی سەردانێکی زانستییان بۆ كارگەی ئیمارات پلاستیك ئەنجامدا

ڕۆژی یەكشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠١٩/١٠/٢٠ خوێندكارانی قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاری دروستكردن سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا بۆ كارگەی ئیمارات پلاستیك لە شاری سلێمانی. ئەم سه‌ردانە زانستییە ئه‌نجامدرا له‌ چوارچێوه‌ی وانه‌ی پڕاتیکی (Polymer Engineering). سەرپەرشتیاری گەشتەکە بەڕێز د. دیار عمر كاكه‌ بۆمان دوا و وتی سەردانەكە سوودێكی باشی هەبوو بۆ پڕاكتیزەكردنی زانستی خوێندكاران لە بابەتی (Polymer Engineering) و ئاشنابوون بە بواری دروستکردن لە مەوادی پلاستیکی، هەروەها بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر لە بواری بەکارهێنانەوەی مەوادی پلاستیکی (Recycling)، کە بابەتێکی گرنگە بۆ خوێندکارانی بەشەکەمان تا زیاتر ئاشنا بن لێی. لەو چوارچێوەیەدا بەڕێزیان وتی "ئەم کارگەیە ڕۆژانە نزیکەی دوانزە تەن پلاستیك (Recycle) دەکەن و دووبارە بەکاری دەهێننەوە بۆ دروستکردنی جۆینتی بۆڕی و سندانەی شتڵی پلاستیكی و سندوقی پلاستیكی، ئەمەش دەسپێکێکی گرنگە بۆ بوژاندنەوەی کەرتی پیشەسازی لە کوردستان. سەبارەت بە سوودی وانه‌ی پڕاكتیكی بەڕێز د. دیار ده‌ڵێت "پێویستە ئەم سەردانە زانستییانە گرنگی زیاتری پێ بدرێت و گەشە بدرێت بە پەیوەندی نێوان زانکۆ و کەرتی پیشەسازی، هەروەها بەڕێزیان وتی "یەکێک لە ڕێگاکانی فێرکردن بریتییە لە نزیکەوە بینین و بەسەرکردنەوەی مەیدانی پڕۆژە و كارگه‌کان، کە فاکتەرێکی گرنگە بۆ فراوانبوونی زانیاری خوێندکاران و وێنەیەکی دروستی بابەتە تیۆریەکانیان لەلا دروست دەکات و دەبێتە هۆی زیاتر گرنگیدانی بابەتەکان لەلای خوێندکاران، بەمەش هانی خوێندکار دەدات زیاتر گرنگی بە بابەتەکانیان بدەن بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر. لە کۆتایدا بەڕێزیان وتی "بە پێویستی دەزانم سوپاسی ستافی كارگه‌ی ئیمارات پلاستیك بکەم بۆ پێشوازی گەرم و ئەرک و ماندوبوونیان.

خوێندكار عیماد نوری شێخه‌، خوێندكاری قۆناغی سێی به‌شی ئه‌ندازیاری دروستكردن و پیشەسازی سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌ زانستییه‌كه‌ بۆمان دوا و وتی " گه‌شته‌ زانستییه‌كان بۆ ئێمه‌ی خوێندكاران سوودی زۆره‌ و پێویستیشه‌ ئه‌م جۆره‌ سه‌ردانه‌ زانستییانه‌ به‌رده‌وام بێت و سه‌ردانه‌ زانستییه‌كان زیاد بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه‌ی ئێمه‌ ده‌یخوێنین به‌تیۆری له‌ هۆڵه‌كانی خوێندن له‌م جۆره‌ كارگانه‌ به‌ كرداری بیبینین. ئه‌م كارگه‌یه‌ی ئێمه‌ چووین بۆی كارگه‌ی دروستكردنی پلاستیك بوو، زانیارییمان له‌ جۆره‌كانی پلاستیك و شێوازی توانه‌وه‌ی و دروستكردنی پلاستیك وه‌رگرت و گشت ئه‌و زانیارییانه‌مان وه‌ك ڕاپۆرتێك لای خۆمان نووسیوه‌ و له‌ داهاتوو ده‌یده‌ینه‌ مامۆستای سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ردانه‌ زانستییه‌كەمان و تێیدا باسی سه‌ردانه‌ زانستییه‌كه‌مان ده‌كه‌ین و سووده‌كانی ئه‌م سه‌ردانه‌ ڕوونده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: به‌ندی لقمان