FENG Events‎ > ‎

Graduation Project: Production of Households Bleach

posted Nov 3, 2019, 2:34 AM by Faculty of Engineering   [ updated Nov 3, 2019, 2:39 AM ]
Ref to the local demand in the Koya University and local market for bath and ceramic detergent this project is introduced. The project includes theoretical and practical work. The raw materials are Sodium Hypochlorite, Sodium Hydroxide, soap flake and water. The liquid media are high Alkanet’s; therefore, a safety precaution should be taken during sample preparation under mild heating conditions. The practical work was done in the Education Detergent Unit in the Chemical Engineering department. A simple production process and equipment were selected. 2 liters’ capacity beakers with simple heating plate and manual mixing was used during sample preparation. 5 liters of household bleach were produced and tested under normal bath, toilet and ceramic land. The actual use of samples in the Faculty of Engineering toilets prof that its quality is accepted. The project was made by three students from the final year for graduation project and under supervision of Mr. Fakhri H. Ibraheem.
Students:
- Ashna ShamesAldeen Shaker
- Karez Kamal Rasool
- Gashbin Hawar Khyder

پڕۆژەيەكى دەرچوونى ناياب لەلايەن خوێندكارانى بەشى ئەندازيارى كيمياوى ئەنجام دەدرێت: بەرهەمهێنانى دەرمانى خاوێنكردنەوە (ڕەنگلابردن)

پڕۆژەيەكى نايابى دەرچوونى خوێندكاران لە بەشى ئەندازيارى کیمیاوی ئەنجام دەدرێت بە سەرپەرستى بەڕێز م. فخرى حمد ابراهيم كە مامۆستايە لە بەشى ئەندازيارى كيمياوى و كەسايەتيیەكى پسپۆرە لە پيشەسازى كيمياوى. مامۆستاى سەرپەرشتيار دەڵيت لەبەر داواكارى و پێويستى بازاڕى ناوەخۆيى و فاكەڵتيیەكانى زانكۆی كۆيە بۆ دەرمانى خاوێنكردنەوەى زەوى و توالێت بە تايبەتى كاشى سيراميك پێمان باش بوو ئەم پڕۆژەيە لەگەڵ خوێندكارانى قۆناغى چوار ئەنجام بدەين. لەڕاستیدا، ئەم پڕۆژەيە دوو بەش لە خۆدەگرێت بەشى تيۆرى و بەشى پڕاكتيكى. ماددە خاوەكانى پڕۆژەكە پێكدێن لە هيبوكلوريت الصوديوم و هيدروكسيد الصوديوم، سابۆن فليك و ئاو. سروشتى گيراوەكە زۆر ئاڵكانيتە بۆيە پێويستە پڕۆسيجەرەكى تايبەت بۆ سەلامەتى پەيڕەو بكرێت و پلەى گەرمى دەبێت مامناوەند بێت و كارى پڕاكتيكيیەكەمان ئەنجامدا لە يەكەى فێركارى بەرهەمهێنانى خاوێنكەرەوەكان. پڕۆسەيەكى تايبەت ئەنجامدرا بە بەكارهێنانى بيكەرى دوو ليترى و بە بەكارهێنانى ئامێرى تايبەت بە گەرمكردنەوەى ماددە كيمياوى و ئامێرى تر كە پێويست بوون بۆ ئەنجامدانى كارەكە و دواتر توانيمان پێنج ليتر لە دەرمانى خاوێنكردنەوەى تايبەت بەرهەم بهێنين و بەرهەمەكەمان تاقیكردەوە بۆ خاوێنكردنەوەى كاشى سيراميك و زۆر كاریگەربوو. ئەم پڕۆژەيە لە لايەن سێ خوێندكارى قۆناغى چوار ئەنجام دەدرێت بەناوەکانی ئاشنا شمس الدين شاكر، كارێز كەمال رەسول و گەشبين هەوار خدر.