FENG Events‎ > ‎

A Unique Engineering Competition Held by Geotechnical Engineering Department: Spaghetti Bridge Competition

posted Nov 11, 2019, 1:48 AM by Faculty of Engineering   [ updated Nov 11, 2019, 1:48 AM ]
On Monday 04th November 2019, a unique and important engineering competition has been held by the Geotechnical Engineering Department in Dr. Nadhim hall at FENG. Moreover, the event has been attended by the dean of the faculty of Engineering Assist. Prof. Dr. Mohammed H. S. Zangana, the heads of FENG departments, FENG tutors, the Geotechnical Engineering department students and the competition has been supervised by Mr. Ahmed Jabar HamaRash for the 2nd, 3rd and 4th stages students.

Dr. Bestun J. Shwan the head of Geotechnical Engineering Department said that the main aim of this competition is that to show the practical part and work with the students and increase their knowledge about their department.

Mr. Ahmed Jabar HamaRash the supervisor of this competition said that today, 04th November 2019, the Geotechnical Engineering Department at the Faculty of Engineering held the Spaghetti Bridge Competition event which is a part of the Geotechnical Engineering Department scientific and academic activities that held by participating of 2nd, 3rd and 4th stages. He also said that one of the most important benefits of such activities is to connect the theoretical lectures with its practical applications which will support the students studying process. Furthermore, the results of the Competition were:
1st winner was a group of the following students: Safi Nashat, Heavi Muhammed, Savan Bawar.
2nd Winner was a group of the following students: Shad Azad, Rastgo Muhammed, Rawand Muhssain.
3rd winner was a group of the following students: Aman Azez, Hozan Hawbash, Rezhaw Talib.

Safi Nashat is one of the 1st winner group students said; I am so happy for holding such event and achieving the 1st rank in it. In fact, my group has achieved the 95 Kg as a weight in this competition. He also said that such activities are quite important for us because the theoretical lectures knowledge can be applied in practical method and that's so beneficial for us. Furthermore, he also said that, I hope the Geotechnical Engineering department achieves and increase such activities yearly because that will increase the students' motivation and encourage them toward their studying process and make them more professional in their specialization.

Prepared by: Bandi Luqman


پێشبڕكێی Spaghetti Bridge Competition له‌ به‌شی ئه‌ندازیاری جیۆته‌كنیك به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٠١٩/١١/٤  له‌ هۆڵی د. ناظم به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز پ.ی.د. محمد حسیب زه‌نگه‌نه‌ ڕاگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و سه‌رۆك به‌شه‌كانی فاكه‌ڵتی و مامۆستایان و خوێندكارانی به‌شی ئه‌ندازیاری جیۆته‌كنیك به‌ سه‌رپه‌رشتی مامۆستا احمد مامۆستا له‌ به‌شی ئه‌ندازیاری جیۆته‌كنیك پێشبركێی به‌شی ئه‌ندازیاری جیۆته‌كنیك بەناوی Spaghetti Bridge Competition ئەنجامدرا بۆ خوێندكارانی قۆناغه‌كانی دوو و سێ و چواری به‌شه‌كه‌.

له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م پێشبڕكێیه‌ به‌ڕێز د. بێستون سه‌رۆك به‌شی ئه‌ندازیاری جیۆته‌كنیك بۆمان دوا و وتی "ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م پێشبڕكێیه‌ ئاشنابوونی خوێندكارانی به‌شی ئه‌ندازیاری جیۆته‌كنیكه‌ به‌ بواری پڕاكتیكی له‌گه‌ڵ زیاتر شارەزابوونیان سه‌باره‌ت به‌ به‌شه‌كه‌یان".

به‌ڕێز مامۆستا احمد سه‌رپەرشتیاری پێشبڕكێیه‌كه‌ بۆمان دوا و وتی "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٠١٩/١١/٤ بەشی ئەندازیاری جیۆتەکنیک لە فاکەڵتی ئەندازیاری هەستا بە بەڕێوەبردنی پێشبرکێی Spaghetti Bridge Competition لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی بەشه‌كه‌مان کە لەلایەن خوێندکارانی هەر سێ قۆناغی دوو و سێ و چواری بەشەکەمان ئەنجامدرا. مامۆستا احمد وتی یەکێک لە گرنگترین سوودەکانی ئەم جۆرە چالاکی و پڕۆژانە، بریتییە لە وابەستەکردنی بابەتی تیۆری بە بابەتی کرداری بە مەبەستی زیاتر تێگەیشتن و ئاشناکردنی خوێندکاران لە بنەما تیۆرییەکان و ئەنجامدانی بەشێوەی کرداری.

ئەنجامی پێشبڕکێکە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو؛
پلەی یەکەم: بۆ گروپی خوێندکاران (صافی نشات، هێڤی محمد، ساڤان باوەر)
پلەی دووەم: بۆ خوێندکاران (شاد ئازاد، ڕاستگۆ محمد، رەوەند محسن)
پلەی سێیەم: بۆ خوێندکاران (امان عزیز،هوزار هاوبەش، ڕێژاو تالب)

له‌سه‌ر پێشبڕكێكه‌ و به‌ ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م خوێندكار سافی نشات بۆمان دوا و  وتی "دڵخۆشم به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م پێشبڕكێیه‌ و به‌ ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م وه‌ك گروپه‌كه‌م كه‌ له‌سه‌ر کێشی ٩٥ كیلۆ پله‌ی یه‌كه‌ممان به‌ ده‌ست هێنا له‌م پێشبڕكێیەدا و ئه‌م پێشبڕكێیانه‌ سوودی زۆری ده‌بێت بۆ ئێمه‌ی خوێندكاران چونكه‌ وا ده‌كات خوێندنی تیۆری و وانەكانی هۆڵه‌كانی خوێندنمان بكه‌ین به‌ كرداری و له‌م جۆره‌ پڕۆژه‌ و پێشبڕكێیانه‌دا توانا و لێهاتوویی و زانسته‌كه‌مان پیشان بده‌ین. خوێندكار سافی وتی من هیوادارم به‌شه‌كه‌مان ساڵانه‌ پێشبڕكێی له‌م شێوه‌یه‌ زیاد بكات و بۆ سێ چوار پێشبڕكێ و پڕۆژه‌ چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خوێندكار زیاتر هه‌وڵ بدات و له‌ كرداری بابه‌ته‌كه‌دا ده‌ربكه‌وێت و توانا و لێهاتوویی خۆی نیشان بدات.

ئاماده‌كردنی: به‌ندی لقمان