FENG Events‎ > ‎

The Second Stage Geotechnical Engineering Department Students Visited Titanic Hotel Project in Erbil

posted Dec 10, 2019, 1:19 PM by Faculty of Engineering   [ updated Dec 15, 2019, 1:13 AM ]
On Wednesday 04th December 2019, the second stage students of Geotechnical Engineering Department, Faculty of Engineering, Koya University have visited Titanic Hotel project in Erbil that constructed by the Cihan company to explore this project as a part of their practical courses (i.e Building Construction and Structural Analysis and Concrete Design) as well. The scientific visit has been achieved under the supervision of Mr. Ahmed Jabar and Mr. Hardi Saadullah Fathullah.

Mr. Ahmed Jabar, who is a tutor at the Geotechnical Engineering department said "The main aim of this scientific visit is to let the students see the practical side of their theoretical lectures and subjects, also to gain more knowledge about concrete design and structure to understand how the building constructed in all its several building stages. Moreover, how the building foundations are constructed, i.e. Foundation steels joints and fixing, steel bridge and roof (footing, column, beam and slab) for multi-story building. Furthermore, he said that "I hope such scientific trip will be continued and several scientific visits to be achieved during the academic year for all Geotechnical Engineering department stages, because one of teaching methods is that visiting the construction projects and see its constructing stages that will increase the students practical knowledge and support their theoretical lectures during the academic year".

Bushra Jaafar is one of the second stage students said "I quite benefited from today’s scientific visit, because we saw many of our theoretical courses that studying in practical method in this project. I would like such scientific visit will be continued and repeated on such projects that related to our theoretical courses".

Prepared by: Bandi Luqman

به‌شی جیۆته‌كنیك به‌ گه‌شتێكی زانستی سه‌ردانی گرووپى كۆمپانیاكانی جيهانى كرد له‌ پڕۆژه‌ی هۆتێل تايتانيك لە شارى هەولێر

خوێندكارانی قۆناغی دووەمی به‌شی جیۆته‌كنیك له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری به‌سه‌ردانێكی زانستی گه‌شتێكیان ئه‌نجامدا بۆ گرووپى كۆمپانیاكانی جيهان پڕۆژه‌ی هۆتێل تايتانيك به‌ ئامانجی بینینی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ وه‌ك وانه‌یه‌كی پڕاكتیكی. 

ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکەوتی ‌٢٠١٩/١٢/٤ خوێندكارانی قۆناغی دووەمی به‌شی جیۆته‌كنیك به‌سه‌رپه‌رشتی م.احمد جبار و م.هه ردى سعداللە سه‌ردانی پڕۆژه‌ی هۆتێل تايتانيكیان كرد له‌ چوارچێوه‌ی وانه‌كانی (Building Construction) و (Structural Analysis and Concrete Design).

به‌ڕێز مامۆستا احمد جبار مامۆستا له‌ به‌شی جیۆته‌كنیك له‌ باره‌ی ئه‌م گه‌شته‌وه‌ بۆمان دوا و وتی "مەبەست لەم گەشتە بریتییە لە ئاشناکردنی خوێندکاران لە بواری پراکتیکی و ڕەنگدانەوەی باکگراوندی تیۆریان لە واقدا لە بوارەکانی کۆنکریت دیزاین و سترەکچەر سەبارەت بە چۆنێتی دروستکرنی بینا لە قۆناغە جیاوازەکانی دروستکردندا، وەک زانیاری سەبارەت بە بناغەی بینا (فاوندەیشن) و وردەکاری چۆنێتی بەستن و دانانی شیشی بناغە و پایە و جسر و سەقف (فوتینگ و کۆلۆم  و بیم و سلاب) بۆ باڵەخانەی فرە نهۆمی (مەلتی ستۆری بیڵدینگ)".

مامۆستا احمد وتی "دەمانەوێ ئەم گەشتە زانستییانە بەردەوام بێت نەك ساڵانە يەك گەشتی زانستی، بەڵكو ٣ تا ٤ گەشتی زانستی  بۆ هەر قۆناغێكى جیۆته‌كنیك بكرێت، چونکە یەکێک لە ڕێگاکانی فێرکردن بریتییە لە نزیکەوە بینین و بەسەرکردنەوەی مەیدانی پڕۆژەی ئەندازیاری کە کاریگەری لەسەر ئاستی تێگەیشتنی خوێندکار دەبێت و وێنەیەکی دروستی بابەتە تیۆریەکانیان لا دروست دەکات. هەروەها دەبێتە هۆی زیاتر گرنگیدانی بابەتەکان لای خوێندکاران بەمەش هانی خوێندکار دەدات زیاتر گرنگی بە بوار و بابەتەکانیان بدەن بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر و پێویست".

بوشرا جعفر خوێندكاری قۆناغی دووەمى جیۆته‌كنیك بۆمان دوا و وتی " سودێكی زۆرم وه‌رگرت له‌م گه‌شته‌ زانستییه‌ی کە ئه‌مڕۆ ئه‌نجامماندا، چونكه‌ زۆر بابه‌ت هه‌بوو كه‌ ته‌نها به‌ تیۆری خوێندبوومان و ئه‌مڕۆ لێره‌ به‌ پڕاكتیكی بینیمان له‌م پرۆژه‌یه‌". هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م گه‌شته‌ زانستییه‌ خوێندكار بوشرا جعفر وتی "پێم خۆشه‌ ئه‌م گه‌شتانه‌ دوباره بكرێنه‌وه‌‌ و زیاتر بكرێت بۆ سه‌ر ئەم پڕۆژانه‌ی كه‌ تایبه‌تن به‌و بابه‌تانه‌ی ئێمه‌ ده‌یان خوێنین، چونكه‌ زۆر بابه‌ت هه‌بوو ئێمه‌ به‌ تیۆری خوێندوومانه‌ ئه‌مڕۆ له‌م گه‌شته‌ زانستییه‌دا به‌ پڕاكتیكی بینیمان و دڵنیابووینه‌وه‌ له‌م زانیارییانه‌ی كه‌ خوێندوومانه‌".

ئامادەکردنی: بەندی لقمان