FENG Events‎ > ‎

An Augmented Reality Sandbox has been Created at the Faculty of Engineering

posted Dec 19, 2019, 1:43 PM by Faculty of Engineering   [ updated Dec 19, 2019, 1:45 PM ]
This augmented reality sandbox is used to simulate the real-time topographic features, the instrument consists of the rectangular box filled up with the sand, the sand surface captured by the overhead camera and then analyzed by a computer, the result will project over the sand surface by an overhead projector. This instrument can create a real-time contour line over the sand surface depend on the shape of the sand. However, there is another amazing feature which makes this instrument more impressive is a water simulation feature, this feature is quite useful and applicable for water related lectures such as a hydrology, hydraulic structures such as dams and other retained structure. This instrument can be used as a teacher assistance in the following lectures:

1- Highway and road design, the AR Sandbox can generate the DEM file which can be imported into AutoCAD Civil 3D and the file can create the same 3D surface which is exactly same as a sand surface. This feature can help the students to understand how the road can be designed by using such softwares.

2- AR sandbox can be used for clarification the contour lines and 3D maps which can be benefits for lectures such as engineering surveying, geology, architecture landscapes.

3- The water simulation system of AR sandbox can be used to simulate the realistic water retain structure and simulate the working mechanism of structures such as dams and spillways.

ئامێرێکی Augmented Reality Sandbox لە فاکەڵتی ئەندازیاری دروستکرا

ئەم ئامێرە بەكاردەهێنرێت بۆ بەرجەستەكردنى شێوەى تۆپۆگرافى سێ دوورى و دروستكردنى هێڵى كەنتورى زيندوو. ئامێرەكە پێكدێت لە باولێكى سەركراوە كە پڕكراوە لە لمێكى ڕەنگ سپى و وورد، كاتێك شێوەى تۆپۆگرافى جياواز بە هۆى لمەكەوە دروست دەكرێت، كامێرايەك كە لەسەر لمەكە جێگيركراوە هەڵدەستێت بە گرتنى وێنەيەكى سێ دوورى ڕووى لمەكە و كۆمپيوتەرێك كە بە ئامێرەكەوە بەستراوە هەڵدەستێت بە شيكاركردنى داتاكانى كامێراكە، بە بەكارهێنانى داتاشۆيەك ئەنجامە شيكاركراوەكە بە شێوەى وێنە دەخرێتە سەر ڕووى لمەكە، لەكاتى گۆڕينى ڕووى سەرەوەى لمەكە بە شێوەيەكى زيندزوو وێنەى سەر لمەكە دەگۆڕێت. ئامێرەكە دەتوانێ هێڵى كەنتورى زيندوو دروست بكات لەگەڵ دروستكردنى وێنەيەكى جوڵاوى ئاو بە شێوەيەكى ڕاستەقينە. ئەم ئامێرە بەكاردێت وەك ياريدەدەرى مامۆستا لەم وانانەى خوارەوە:

١- وانەى ڕێگاوبان: ئەم ئامێرە دەتوانى فايلێكى پڕ لە داتاى جۆرى DEM دروست بكات، ئەم فايلە كە بەرهەمى شێوەى سێ دوورى لمەكەيە دەتوانرێت بخرێتە ناو پڕۆگرامى AutoCAD Civil 3D بە مەبەستى دروستكردنى شێوەى تۆپۆگرافى سێ دوورى كە هاوشێوەيە لەگەڵ ڕووى لمەكە كە دەتوانرێت لە ڕێگاى ئەم جۆرە فايلەوە خوێندكار كار لەسەر شێوەيەكى تۆپۆگرافى سێ دوورى بكات بۆ دروستكردنى ڕێگاوبان كە خۆى لە ڕێگاى لمەكەوە دروستى كردووە.

٢- ئەو ئامێرە دەتوانێت هێڵى كەنتورى دروست بكات بە پێى شێوەى لمى ناو بۆكسەكە، ئەم تايبەتمەنديیە يارمەتيەكى زۆرى مامۆستا دەدات بۆ ڕوونكردنەوە و گەياندنى بابەتى هێڵە كەنتوريەكان و شێوازى هێڵەكان بۆ شێوەى تۆپۆگرافيە جياوازەكان، ئەم تايبەتمەنديیەى ئامێرەكە دەتوانرێت سوودى لێوەربگيرێت بۆ وانەكانى ڕووپێوى و جيۆلۆجى و لاندسكەيپى تەلارسازى.

٣- ئەم ئامێرە دەتوانێت وێنەيەكى جوڵاوى ئاو دروست بكات، ئەم تايبەتمەنديە بەكاردێت بۆ دروستكردن و بەرجەستەكردنى پێكهاتە ئەندازياریيەكانى كە بۆ ڕاگرتنى ئاو بەكاردێن وەك بەنداو و سەرڕێژى بەنداوەكان، دەتوانرێت مۆدێلێكى بچووكراوەى سێ دوورى بەنداوێكى پێدروست بكرێت كە كاتێك پڕ دەبێت چۆن ئاو لە سەر ڕێژەكەيەوە دێتە خوارەوە.

لە كۆتاييدا سوپاس و پێزانين بۆ هەموو ئەو كەس و لايەنانەى كە يارمەتيدەربوون لە تەواو كردنى ئەم ئامێرە، بە تايبەت م. هەڤاڵ عبدالکریم و ئە. كێوان سلێمان لە يەكەى ئاى تى فاكەڵتى ئەندازيارى، هەروەها ڕاگرايەتى فاكەڵتى ئەندازيارى و سەرۆكايەتى بەشى ئەندازيارى جيۆتەكنيك و م. ڕۆژگار لە بەشى جيۆماتيكى زانكۆى سەڵاحەدين كە هاوكار بوون لە تەواو كردنى ئەم ئامێرە.