FENG Events‎ > ‎

The Dean Assistant of Faculty of Engineering Visited The University of Lisbon - Portugal

posted Jan 9, 2020, 1:07 AM by Faculty of Engineering   [ updated Jan 9, 2020, 1:31 AM ]
On Sunday, 27th October 2019, the dean assistant of the Faculty of Engineering Assist. Prof. Dr. Galawezh B. Bapir visited the University of Lisbon - Portugal for one week. The main aim of this visit was to develop the academic relationship between Koya University and Lisbon University. Indeed, the Lisbon University expressed their interest to sign an MOU between their University and Koya University under Erasmus+ - EU program. The Lisbon University provides its academic help to the universities i.e. Provides a six month scholarship for PhD students, provide summer trying for B.Sc. Students during the yearly summer break, students and academic staff exchange, achieving shared research papers and scientific research between both universities, holding several academic activities between both universities for example; workshops and conferences.

یاریده‌ده‌ری ڕاگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری سه‌ردانی زانكۆی لیسبۆنی پورتوگالی کرد

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٠١٩/١٠/٢٧ به‌ڕێز یاریده‌ده‌ری ڕاگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری پ.ی.د. گه‌لاوێژ بكر باپیر سەردانی زانكۆی لیسبۆنی پورتوگالی كرد بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌. ئامانج له‌م سه‌ردانه‌ په‌ره‌پێدان بوو به‌ په‌یوه‌ندی و هاوكاری كردن له‌ نێوان زانكۆی كۆیه‌ و زانكۆی لیسبۆنی پورتوگالی. شایانی باشه‌ زانكۆی لیسبۆن خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی بۆ واژووكردنی نامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو زانكۆ له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی ئیراسمۆس پلاس. 
زانكۆی لیسبۆن هاوكار ده‌بێت له‌ زانكۆكه‌یان بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی خوێندنی دكتۆرا, هه‌روه‌ها خولی ڕاهێنان بۆ خوێندكارانی به‌كالۆریۆس له‌ پشووی هاوینه‌ و ئاڵوگۆری ستاف و خوێندكاران له‌ نێوان هه‌ردوو زانكۆ و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی هاوبه‌ش له‌ لایه‌ن ستافی زانكۆی كۆیه‌ و زانكۆی لیسبۆن. هەروەها ئه‌نجامدانی چالاكی نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوو زانكۆ وه‌ك كۆنفرانس و وۆركشۆپ.

مێژووی په‌یوه‌ندی نێوان زانكۆی كۆیه‌ و زانكۆی لیسبۆنی پورتووگالی

ئه‌م مێژووی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چاوپێكه‌وتنی نێوان سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه‌ به‌ڕێز پ.د. ولی محمود حمد و به‌ڕێز پ.ی.د. محمد حسیب زه‌نگه‌نه‌ ڕاگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری لەگەڵ به‌ڕێز پڕۆفیسۆر سوارێز لێپرسراوی ئه‌وكاتی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ و سه‌رۆكی به‌شی Mining and Geo Resources له‌ زانكۆی لیسبۆن له‌ مانگی ئه‌یلولی ٢٠١٦ و دواتر به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی نێوان به‌ڕێز ڕاگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و پڕۆفیسۆر سوارێز كه‌ له‌ ئه‌نجامدا له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی ئیراسمۆس پلاس مامۆستایه‌كی زانكۆی لیسبۆن سه‌ردانی زانكۆی كۆیه‌ی كرد و وه‌ك قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی به‌شداربوو له‌ وۆركشۆپی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بومه‌له‌رزه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌ڕێز یاریده‌ده‌ری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری له‌ هه‌مان ئه‌م چوار چێوه‌یه‌دا دێت له‌سه‌ر پڕۆگرامی ئیراسمۆس پلاس.