FENG Events‎ > ‎

A Special Delegation From Huawei International Communication Company Visited Koya University

posted Jan 19, 2020, 12:24 PM by feng@koyauniversity.org   [ updated Jan 19, 2020, 12:40 PM ]
On Thursday 16th January 2020, a special delegation from the Huawei International Communication company visited Koya University. Firstly, the delegation visited the Faculty of Engineering and has been welcomed by the dean of the Faculty of Engineering Assist. Prof. Dr. Mohammed H. S. Zangana, Mr. Peshawa J. MohammadAli the head of the Software Engineering department and Mr. Haval A. Ahmed the Officer of IT Unit at the Faculty of Engineering. At the beginning of the meeting, the dean of the Faculty of Engineering Assist. Prof. Dr. Mohammed H. S. Zangana provided a short description about the Faculty of Engineering at Koya University. Then, the Huawei company representatives showed the company support to the Faculty of Engineering, especially Software Engineering department in several aspects, for example, students' summer training, providing job opportunity for the graduated students and other fields. The delegation was also talked about their cooperation nature with the academic universities and the future cooperation with the Faculty of Engineering and Koya University. Thus, this visit is the first step of the future cooperation between Huawei Company and Koya University. Later, the delegation visited the presidency of the Koya University and welcomed by the president of Koya University Professor Dr. Wali M. Hamad and the directorate of International Relations Office of Koya University Assist. Prof. Dr. Hawkar B. Bakir. The president of Koya University Professor Dr. Wali M. Hamad expressed his pleasure to their visit and expressed his willingness to start scientific cooperation with Huawei Company that will benefit the Koya University students and the Iraqi Kurdistan region as well.

Prepared by: Bandi Luqman

وه‌فدێكی كۆمپانیای هواوی سه‌ردانی زانكۆی كۆیه‌ی كرد

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٢٠/١/١٦ وه‌فدێكی كۆمپانیای هواوی سه‌ردانی زانكۆی كۆیه‌ی كرد. سه‌ره‌تا وه‌فده‌كه‌ سه‌ردانی فاكه‌ڵتیی ئه‌ندازیاری كرد و له‌لایه‌ن هەریەک لە به‌ڕێزان پ.ی.د. محمد حسیب زه‌نگه‌نه‌ ڕاگری فاكه‌ڵتیی ئه‌ندازیاری، مامۆستا پێشه‌وا سه‌رۆكی به‌شی ئه‌ندازیاریی پڕۆگرامسازی و مامۆستا هه‌ڤاڵ لێپرسراوی یه‌كه‌ی ئای.تیی فاكه‌ڵتی ئەندازیاری پێشوازی كران له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ ڕاگرایه‌تیی فاكه‌ڵتیی ئه‌ندازیاریی زانكۆی كۆیه‌.

سه‌ره‌تا ڕاگری فاكه‌ڵتیی ئه‌ندازیاری، كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی فاكه‌ڵتیی ئه‌ندازیاری پێشكه‌ش به‌ میوانه‌كان كرد. دواتر باس له‌ شێوازی هاوكارییه‌كان كرا له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆمپانیای هواوی بۆ فاكه‌ڵتیی ئه‌ندازیاری و به‌ تایبه‌ت بۆ به‌شی ئه‌ندازیاریی پڕۆگرامسازی، له‌وانه‌ مه‌شقی هاوینه‌ بۆ خوێندكارانی به‌شی ناوبراو و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی ده‌رچوانی به‌شی ئه‌ندازیاریی پڕۆگرامسازی و كاركردن له‌ كۆمپانیای هواوی؛ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ چه‌ندین بواری تر بۆ هاوكاریی نێوان زانكۆی كۆیه‌ و كۆمپانیای هواوی، كه ‌ده‌كرێت له‌ داهاتوودا فراوانتر بكرێت.

وه‌فدی میوان باسی ئه‌و به‌رنامه‌ و كارانه‌ی كۆمپانیای هواویان له‌گه‌ڵ زانكۆكان کرد، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لا هاوكاریی یه‌ك بن، ئه‌مڕۆ له‌م سه‌ردانه‌ماندا، سه‌ردانی زانكۆی كۆیه‌مان كرد، وه‌ك هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تا له‌ په‌یوه‌ندیی نێوان زانكۆی كۆیه ‌و كۆمپانیای هواوی و له‌ داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان فراوانتر ده‌كه‌ین.

دواتر وه‌فده‌كه‌ به‌یاوه‌ری ڕاگرایه‌تیی فاكه‌ڵتیی ئه‌ندازیاری سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی كۆیه‌یان كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز پ.د. ولی محمود سه‌رۆكی زانكۆ و به‌ڕێز د. هاوكار باپیر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆ پێشوازییان لێ كرا. سه‌رۆكی زانكۆ پ.د ولی محمود خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ سه‌ردانی كۆمپانیای هواوی بۆ زانكۆی كۆیە.

ئامادەکردنی: بەندی لوقمان