FENG Events‎ > ‎

The Civil Engineering Department of Raparin University Achieved a Scientific Visit to Koya University

posted Feb 8, 2020, 10:58 AM by feng@koyauniversity.org   [ updated Feb 8, 2020, 11:26 AM ]
On Monday 03rd February 2020, the Civil Engineering Department of Raparin University achieved a scientific visit to Koya University. The third stage Civil Engineering students of the Raparin University visited the Soil Mechanics Laboratory that related to the Geotechnical Engineering Department at the Faculty of Engineering of Koya University.

Dr. Bestun Jumaa Nareeman, the head of the Geotechnical Engineering Department said that our department at Koya University possesses quite modern and important scientific laboratories for example, Soil Laboratory that included quite modern apparatus. In addition, he said that the Geotechnical Engineering Department can achieve more than 15 tests in Soil Mechanics for our students. Indeed, the Soil Laboratory at Geotechnical Engineering Department is like a scientific platform for all Iraqi Kurdistan Region Universities and today the students of the Civil Engineering of Raparin University have visited the Soil Laboratory to see and examine the consolidation test that they are studying at the 3rd stage, the Geotechnical Engineering Department has presented a lecture on this topic to the students and then the students have applied the tests.

Mr. Bazhdar Mohammed is one of the Raparin University teaching staff and the supervisor of this scientific visit said that the 3rd stage Civil Engineering at the Raparin University is already studying soil mechanics course, but one of the practical tests that related to mentioned course is not available in our laboratories. Thus, we came to visit the Geotechnical Engineering Department laboratories at Koya University. We would like to express our appreciation and thanks to the Koya University, Faculty of Engineering and the Geotechnical Engineering Department for all their help and support. Moreover, he also said that the Geotechnical Engineering Department possesses quite unique laboratories that included soil mechanics laboratory with quite modern apparatus and thus we quite benefited from this scientific visit.

Furthermore, Khozga Hassan, who is one of the 3rd stage Civil Engineering students at Raparin University, said we have quite benefited from this scientific visit. We have applied several practical tests that support our theoretical study related to the Soil Mechanics course.

بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی ڕاپەرین سەردانێکی زانستیی بۆ زانکۆی کۆیە ئەنجام دا

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٢/٣ بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی ڕاپەرین بە سەردانێکی زانستی سەردانی تاقیگەی خاکیان کرد لە بەشی ئەندازیاری جیۆتەکنیک لە فاکەڵتی ئەندازیاری.

دەربارەی ئەم سەردانە زانستییە، د.بێستوون سەرۆک بەشی ئەندازیاری جیۆتەکنیک بۆمان دوا و وتی "ئێمە لە بەشی ئەندازیاری جیۆتەکنیک تاقیگەیەکی زۆر پێشکەوتوومان هەیە کە تاقیگەی خاکە و ئامێری پێشکەوتووی تێدایە، تاقیگەی خاک وەک سەکۆیەک وایە بۆ زانکۆکانی کوردستان و بۆتە سەکۆیەکی زانستی و ئەکادیمی کە زانکۆکانی تر سەردانمان دەکەن، ئەمڕۆش زانکۆی ڕاپەرین سەردانی تاقیگەی خاک یان کردووە بۆ پشکنینی (کۆنس ولەیشن) کە لە قۆناغی سێ دەیخوێنن. ئێمە ئەمڕۆ وەک بەشی ئەندازیاری جیۆتەکنیک وانەکەمان بۆ باس کردن و خوێندکارەکانیش خۆیان پشکنینەکانیان ئەنجام دا. د. بێستوون دەڵێت هۆکاری هەڵبژاردنی تاقیگەکانی زانکۆی کۆیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە توانای تاقیگەکانمان لە ئاستێکی بەرزی زانستی دایە، ئێمە وەک بەشەکەمان زیاتر لە ١٥ تێست و پشکنین ئەنجام دەدەین لە بابەتی سۆیڵ میکانیک بۆ خوێندکارانمان و پێشڕەویمان کردووە لە سۆیڵ میکانیک".

لە بارەی سەردانە زانستیەکەیانەوە مامۆستا بەژدار محمد سەرپەرشتیاری سەردانە زانستیەکە بۆمان دوا و وتی "ئێمە لە بەشی ئەندازیاری شارستانی قۆناغی سێ وانەی سۆیڵ میکانیکمان هەیە و یەکێک لە تێستەکانمان نییە لە تاقیگەکانی خۆمان، بە سوپاسەوە بۆ زانکۆی کۆیە و بەشی ئەندازیاری جیۆتەکنیک و د. بێستوون کە ئەمڕۆ هاوکارمان بوون. تاقیگەی خاک لە بەشی ئەندازیاری جیۆتەکنیک ئامێری پێشکەوتوویان هەیە و خوێندکارانی ئێمە ئەمڕۆ لەم سەردانە زانستییە سوودی باشیان لێ بینی، من لێرەوە داواکارم لە زانکۆی کۆیە زیاتر هاوکارمان بن وەک بەردەوام هاوکارمان بوون لە پێشوودا".

لە بارەی سەردانە زانستییەکەیان خوێندکار خۆزگە حسن خوێندکاری قۆناغی سێ لە بەشی ئەندازیاری شارستانی بۆمان دوا و وتی "بەڵێ ئێمە ئەمڕۆ لەم سەردانە زانستییەمان بۆ زانکۆی کۆیە و تاقیگەی خاک لە فاکەڵتی ئەندازیاری سوودی زانستییمان بینی کە پشکنین و تێستەکانمان بەشێوەکی کرداری ئەنجام دا، چونکە ئێمە پێشتر بۆ ئەم بابەتە بە شێوەیەکی تیۆری وانەکەمان خوێندوە و پێویستە بە کرداریش بیخوێنین و ئەنجامی بدەین".