FENG Events‎ > ‎

The Manufacturing and Industrial Engineering Department Students Visited the Swedish Academy for Training - SAT

posted Feb 21, 2020, 1:26 PM by feng@koyauniversity.org   [ updated Feb 21, 2020, 1:26 PM ]
On Wednesday 22nd January 2020, the Manufacturing and Industrial Engineering department students achieved a scientific visit to the Swedish Academy for Training - SAT in Erbil city. This scientific visit has been achieved under supervision of Dr.-Ing. Rastee D. Ali and this visit was a part of Computer Aided Manufacturing course.

Dr.-Ing. Rastee D. Ali, said that the main aim of this scientific visit is to show the students the training tools and materials that adopted by the Swedish Academy for Training (SAT). Indeed, the Swedish Academy for Training (SAT) is a vocational skills training center established by the United Nations Industrial Development Organization (UNIDO). He also said that such scientific visits are quite beneficial for our students, because they see the practical machines and materials that support them for their theoretical study and they will also benefit from them in the future.

Dr.-Ing. Rastee D. Ali, Head of the Career Development Directorate and tutor at the Manufacturing and Industrial Engineering Department (DMFE). He is a tutor at the Faculty of engineering, Koya University for more than 13th years; he published nine publications, six of his publications published in German and Swedish universities and the three others in Iraq and Iraqi Kurdistan region journals.

Nawaz Nawzad, who is one of the 4th stage DMFE students, said as one of the students participated in this scientific visit to the Swedish Academy for Training – SAT, I have quite benefited from this visit and I got all the answers to the questions that I had and I hope that the number of the scientific visit will increase in the future, because they are so beneficial to the students.

The Manufacturing and Industrial Engineering Department established in 2013 at the Faculty of Engineering, Koya University.

Prepared by: Bandi Luqman

خوێندکارانی به‌شی ئەندازیاری دروستکردن و پیشەسازی سەردانێکی زانستییان بۆ ئەکادیمیای سویدی ئەنجام دا
 
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکەوتی ٢٠٢٠/١/٢٢ بە بەشداری ٢٠ خوێندکاری قۆناغی چوارەمی به‌شی ئەندازیاری دروستکردن و پیشەسازی به‌ سه‌رپه‌رشتی د. ڕاستی دلشاد سه‌ردانی ئەکادیمیای سویدی بۆ مەشق و ڕاهێنانیان كرد لە چوارچێوەی وانەی Computer Aided Manufacturing.
  
به‌ڕێز د. ڕاستی مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری دروستکردن و پیشەسازی له‌ باره‌ی ئه‌م سەردانە زانستییەوە بۆمان دوا و وتی "ئامانجمان لەم سەردانە زانستییە بریتییە لە ئاشناکردنی خوێندکاران بە ئامرازەکانی ڕاهێنان لە ئەکادیمیای سویدی بۆ مەشق و ڕاهێنان، کە لە دوا ڕۆژدا دەتوانن سوودی لێ ببینن. د. ڕاستی دەڵێت کاردانەوەی خوێندکاران لە زۆربەی چالاکییەکان لەم بابەتەدا زۆر ئەرێنی بوو، چونکە ئاشنا تریان دەکات بە ئامێرەکانی پڕاکتیکی".
 
د. ڕاستی دلشاد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەکارخستنە لە زانکۆی کۆیە و ١٣ ساڵە مامۆستای زانکۆی کۆیەیە، ٩ بڵاوکراوەی زانستی هەیە، ٦ دانەیان لە زانکۆکانی وڵاتی ئەڵمانیا و سوید، ٣ دانەیان لە گۆڤارەکانی عێراق و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە.
 
نەواز نەوزاد، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیاری دروستکردن و پیشەسازی لە بارەی سەردانە زانستیەکەیانەوە بۆمان دوا و وتی "من وەک خوێندکارێکی بەشداربوو سوودی زۆرم بینی لەم سەردانە زانستییە بۆ ئەکادیمیای سویدی بۆ مەشق و ڕاهێنان، هەروەها وەڵامی ئەم پرسیارانەم دەست کەوت لەم سەردانە زانستییەدا کە لە ئامانجی سەردانەکەمان دا بوو، هەموو خوێندکاران سوودی زانستییان لێ بینی و داواکارم لە زانکۆ و وەزارەتی خوێندنی باڵا سەردانە زانستییەکان زیاتر بکات بە ئامانجی زیاتری وانە پڕاکتیکییەکان و بینینیان لە نزیکەوە".

بەشی ئەندازیاری دروستکردن و پیشەسازی لە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە لە فاکەڵتی ئەندازیاری، زانکۆی کۆیە.

ئامادەکردنی: بەندی لوقمان