FENG Events‎ > ‎

A Delegation from the Cooperation of Research and Industrial Development - Ministry of Industry and Minerals (Iraq) Visited Koya University

posted Mar 5, 2020, 8:51 PM by feng@koyauniversity.org   [ updated Mar 13, 2020, 2:24 PM ]
On Monday 24th February 2020, a delegation from the Cooperation of Research and Industrial Development - Ministry of Industry and Minerals (Iraq) visited Koya University. Indeed, this visit is the second visit to the Koya University, which achieved as a part of the academic and scientific cooperation between the Cooperation of Research and Industrial Development and Koya University. The first visit achieved in 23rd January 2020 when both sides agreed and signed a memorandum of understanding MOU between them.

The delegation members were consisted of the general head of the Cooperation of Research and Industrial Development, head assistant and the heads of several research centers that related to this organization. Firstly, the delegation visited the Faculty of Engineering and welcomed by the dean of the Faculty of Engineering Assist. Prof. Dr. Mohammed H. S. Zangana, dean assistant Assist. Prof. Dr. Galawezh B. Bapir, the heads of Chemical Engineering, Manufacturing and Industrial Engineering, Petroleum Engineering departments, the head of the Research Center and some tutors of the Faculty of Engineering. The delegation then visited several scientific laboratories at the Faculty of Engineering i.e. Unit Operation, Reactor and Process Control Laboratories.

Later, the delegation visited the president of Koya University, Professor Dr. Wali M. Hamad at his office in the Koya University presidency building. The Koya University president welcomed the delegation and both sides agreed again on achieving more cooperated projects and researches. Then the delegation visited the Tomato Paste Factory and Carpet Factory in the Koya city. The delegation experts show their support and ability to maintain these factories. On the other hand, some of the delegation members presented two seminars in the Nashmil hall to the Faculty of Engineering tutors and students as well. Besides, the delegation head and members had a meeting with the dean, dean assistant, head of departments and research center of the Faculty of Engineering. They agreed to continue and develop their cooperative projects and researches. Moreover, they also agreed on holding a cooperative workshop in April 2020.

Prepared by: Bandi Luqman

دەستەی گشتیی توێژینەوە و گەشەپێدانی پیشەسازیی وەزارەتی پیشەسازیی عێراق سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٢/٢٤ شاندێکی دەستەی گشتیی توێژینەوە و گەشەپێدانی پیشەسازیی وەزارەتی پیشەسازیی عێراق سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد، ئەم سەردانە دوای سەردانەکەی ٢٠٢٠/١/٢٣ دێت کە ئەوکات هەردوولا ڕێککەوتن بۆ هەماهەنگی ئەنجامدانی کاری هاوبەشی زانستی و ئەکادیمیی لە چوارچێوەی یاداشت نامەیەکی لێک تێگەیشتن.

شایانی باسە ئەندامانی شاندەکە بریتی بوون لە هەریەک لە سەرۆکی دەزگاکە و جێگرەکەی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری سەنتەرەکانی سەر بە دەزگاکە. سەرەتا سەردانی فاکەڵتی ئەندازیارییان کرد و پێشوازیان لێکرا لە لایەن بەڕێز ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیاری پ.ی.د. محمد حسیب زەنگەنە و یاریدەدەری ڕاگر پ.ی.د. گەلاوێژ بکر باپیر و سەرۆک بەشەکانی ئەندازیاری کیمیاوی و ئەندازیاری دروستکردن و پیشەسازی و ئەندازیاری نەوت و لێپرسراوی سەنتەری توێژینەوە و ژمارەیەک لە مامۆستایانی فاکەڵتی ئەندازیاری. شاندەکە سەردانی بەشێک لە تاقیگەکانی فاکەڵتی ئەندازیارییان کرد وەک Unit Operation، Reactor، Process Control.

دواتر شاندەکە بە یاوەری بەڕێز ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیاری سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆیان کرد و لە لایەن بەڕێز پ.د. ولی محمود حمد سەرۆکی زانکۆوە پێشوازیان لێکرا و لە چاوپێکەوتنی نێوانیان هەردوو لا جەختیان کردەوە لەسەر کاری هاوبەش.  دواتر شاندەکە بە یاوەری بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیاری سەردانی هەریەک لە کارگەی دۆشاوی ئاوەتەماتەی کۆیە و کارگەی مافوری کۆیەیان کرد بۆ لە نزیکەوە بینی ڕەوشی ئەم کارگانە. شایانی باسە دوای بینینی کارگەکان شاندەکە بە خۆشحاڵییەوە ئامادەی خۆیان دەربڕی بۆ هەر هاوکارییەکی پێویست کە ئەوان بتوانن پێشکەشی بکەن لەم بوارەدا. لە درێژەی سەردانەکەیان دا، چەند ئەندامێکی شاندەکە دوو سیمیناریان پێشکەش بە مامۆستایان و خوێندکارانی فاکەڵتی ئەندازیاری کرد لە هۆڵی نەشمیل لە فاکەڵتی ئەندازیاری. هاوکات سەرۆک و ئەندامانی تری شاندەکە کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگر و چەند سەرۆک بەشێک و لێپرسراوی سەنتەری توێژینەوەی فاکەڵتی ئەندازیاری ئەنجام دا. هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر بەردەوام بوون و پەرەپێدانی پڕۆژە و توێژینەوە هاوبەشەکانیان. دواجار لەسەر ئەنجامدانی وۆرکشۆپێکی هاوبەش ڕێککەوتن لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠.

ئامادەکردنی: بەندی لوقمان