FENG Events‎ > ‎

The Fourth Stage Chemical Engineering Department Students Visited Kalak Oil Refinery

posted Mar 13, 2020, 2:22 PM by feng@koyauniversity.org   [ updated Mar 13, 2020, 2:22 PM ]
On Tuesday 25th February 2020, the fourth stage Chemical Engineering Department students visited Kalak Oil Refinery/KAR Group that located near Erbil city. This scientific visit is achieved as a part of Petroleum Refinery course and it achieved under the scientific supervision of Mr. Fakhri H. Ibrahim and Ms. Srwa I. Khaleel.

Mr. Fakhri said the main aim of this scientific visit is to show and describe the oil refinery steps and units to the fourth stage students of the Department of Chemical Engineering students in a practical method. Indeed, such scientific visits will help the students to obtain practical answers to their technical questions about the oil and gas industry, i.e. Petroleum refinery. Moreover, the students are also understood their future roles and their job natural in the future.

Moreover, Mr. Ari the head of operation section presented a technical lecture to the students about the petroleum refinery processes, for example hydrotreating, fractionation tower, reforming and stripers.  Mr. Fakhri also expressed his appreciation to Mr. Jasim who is the head of planning section and Mr. Ari the head of operation section. Mr. Ari was one of Chemical Engineering graduates of the Faculty of Engineering, Koya University, who graduated in 2011. Furthermore, Mr. Fakhri also expressed his appreciation and thanks to the head of safety unit.

Mr. Fakhri is one of the Chemical Engineering departments tutors. He is an expert in industrial projects and a member of AICHE. He has 12 published papers and 3 scientific innovations.

Ms. Srwa is one of the Chemical Engineering departments tutors and the coordinator of this department. She is a member of AICHEShe has one academic publication.

Prepared by: Bandi Luqman

خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی به‌شی ئەندازیاری کیمیاوی ‌سەردانێکیان بۆ پاڵاوگەی نەوتی کەلەک/کار گروپ لە هەولێر ئەنجام دا

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٢/٢٥ خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیاری کیمیاوی سەردانێکی زانستییان بۆ پاڵاوگەی نەوتی کەلەک لە هەولێر لە چوارچێوەی وانەی پاڵاوتنی نەوت ئەنجام دا. ئەم سەردانە زانستییە بە سەرپەرشتی بەڕێزان م. فخری حمداللە ابراهیم و م. سروە ابراهیم خلیل بوو.

لەبارەی سەردانە زانستییەکەوە م. فخری بۆمان دوا و وتی "ئەم سەردانە زانستییە لە چوارچێوەی ئەم بەرنامەدایە کە بەشی ئەندازیاری کیمیاوی دایڕشتووە، ئامانجمان ئەوەیە ئەو وانانەی بەشێوەی تیۆری دەیخوێنین تیایدا خوێندکاران پرسیاریان لا دروست دەبێت بۆ ئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارانەیان بەشێوەیەکی کرداری دەست کەوێت و ببین لە داهاتوو وەک دەرچووێکی ئەم بەشە و وەک ئەندازیارێک کاریان چی دەبێت ئەم سەردانە زانستییانە ئەنجام دەدەین. سەردانی زانستی زۆر گرنگە بۆ خوێندکاران بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر. م. فخری دەڵێت سەرپەرشتیارانی کارگە و ئەو بەشانەی سەردانمان کردن زۆر دڵخۆشبوون بە ئاستی زانستی خوێندکارانمان و کاردانەوەی خوێندکارانیش باش بوو بۆ سەردانە زانستییەکە. لە کۆتایدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی هەریەک لە بەڕێزان مامۆستا جاسم بەرپرسی پلان دانان لە پاڵاوگەی نەوتی کەلەک و ئاری بەڕێوەبەری ئیشپێکردنی پاڵاوگەکە بکەم کە هاوکارمان بوون لەم سەردانە زانستییە. بەڕێز ئاری بەڕێوەبەری ئیشپێکردنی پاڵاوگەکە خوێندکارێکی دەرچووی بەشی ئەندازیاری کیمیاوییە لە ساڵی ٢٠١١. هەروەها سوپاسی بەڕێز بەڕێوەبەری سەلامەتی دەکەم کە بەڕێزیشیان خوێندکارێکی دەرچووی بەشی ئەندازیاری نەوتە لە فاکەڵتی ئەندازیاری".

م. فخری مامۆستایە لە بەشی ئەندازیاری کیمیاوی. شارەزایە لە پڕۆژە پیشەسازییەکان و ئەندامە لە AICHE. ١٢ توێژینەوەی بڵاوکراوە لەگەل ٣ داهێنانی زانستی هەیە.

م. سروە مامۆستایە لە بەشی ئەندازیاری کیمیاوی و بڕیاردەری هەمان بەشە، ئەندامە لە AICHE، ١ بڵاوکراوەی زانستی هەیە.

ئامادەکردنی: بەندی لوقمان