FENG Events‎ > ‎

Koya University and Koya Health Directorate Agreed on a Scientific Cooperation

posted Jun 23, 2020, 1:49 AM by Faculty of Engineering   [ updated Jun 23, 2020, 1:49 AM ]
On Sunday 3rd May 2020, a meeting was held at the Koya University presidency office between Koya University and Koya Health Directorate.

Koya University has been represented by the president of Koya University, Prof. Dr. Wali M. Hamad, the dean of the Faculty of Engineering Assist. Prof. Dr. Mohammed H. S. Zangana, Dr. Diyar O. Kaka a tutor at the Department of Manufacturing and Industrial Engineering (DMFE), Engineer Shivan Hakim graduated from the Department of Manufacturing and Industrial Engineering (DMFE) which is currently a master student at one of the Portuguese Universities. Moreover, the Koya Health Directorate has been represented by Dr. Kawa Sabir the head of the Dr. Khaild Hospital, Dr. Aziz Toma an anesthesiologist and the anesthesiologist assistant Dr. Salah Rahman at the Dr. Khalid Hospital.

Indeed, the meeting was about agreeing and arranging a scientific cooperation between both sides to manufacture, develop and produce important medical devices i.e. Medical Ventilator that will be contributed in treating Covid-19 patients in the local hospitals. The tutors of the Department of Manufacturing and Industrial Engineering (DMFE) will help engineer Shivan to produce accurate and developed medical ventilator.

 Prepared by: Bandi Luqman

زانکۆی کۆیە و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستى کۆیە هەماهەنگى زانستی دەکەن

ڕۆژى یەک شەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٥/٣ لە سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی شەهید د. خالید لە کۆیە، بە ئامادەبوونی بەڕێزان پ.د. وەلی مەحمود حەمەد سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محەمەد حەسیب زەنگەنە ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیاری، د. دیار عمر کاکە مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری دروستکردن و پیشەسازى و بەڕێز شڤان حکیم دەرچووی بەشی ئەندازیاری دروستکردن و پیشەسازی لە زانکۆی کۆیە کە خوێندکاری ماستەرە لە وڵاتی پورتوگال. بە ئامادەبوونى هەریەک لە بەڕێزان د. کاوە سابیر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید د. خالید و د. عزیز تۆما پزیشکی پسپۆری سڕکردن و ی. پزیشکی سڕکردن د. سەڵاح رەحمان.

کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر توانای دروستکردنی چەند ئامێرێکی هەناسەدانی دەستکرد لە لایەن فاکەڵتی ئەندازیاری بەشی ئەندازیاری دروستکردن و پیشەسازی بۆ نەخۆشخانەی ناوبراو و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کۆیە، هەردوولا ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هەماهەنگی کردنى زیاتر بە مەبەستی دروستکردن و پێشخستنی ئامێری ئاماژە پێکراو.

بۆ ئەم مەبەستە بڕیاردا مامۆستایانى بەشى ئەندازیارى دروستکردن و پیشەسازى و پسپۆرییە هاوبەشەکان ڕابسپێردرێن بۆ ئەوەى هەموو تواناى خۆیان بخەنەکار، بۆ ئەوەى پەرە بە بیرۆکە و تواناى ئەو هەوڵەى ئەندازیار شڤان حیکم بدەن بۆ ئەوەى ئامێرەکە بە شێوازێکى زانستى و ئەکادیمى تۆکمەتر بخەنە بەردەست.

شایانى باسە ئەندازیار شڤان حکیم وەک دەرچووى بەشى ئەندازیارى دروستکردن و پیشەسازى لە فاکەڵتى ئەندازیارى زانکۆى کۆیە، ئامێرێکى هەناسەدانى دەستکردى دروستکرد و لەم کۆبوونەوەیەدا ئامادەیی خۆى دەربڕى بۆ دروستکردنى چەند دانەیەکى تر لەم ئامێرە کە بۆ ئەمڕۆى بوارى تەندروستى گرنگى و بایەخى خۆى هەیە.

ئامادەکردنی: بەندی لوقمان