FENG Events‎ > ‎

سەردانی ئەنجوومەنی فاکەڵتی ئەندازیاری بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی کۆیە

posted Nov 10, 2020, 2:22 PM by Faculty of Engineering   [ updated Nov 10, 2020, 2:23 PM ]
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/١١/٩ ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیاری  بەڕێز پ.ی.د. محمد حەسیب زەنگەنە بە یاوەری بەڕێزان یاریدەدەری ڕاگر و ئەندامانی ئەنجوومەنی فاکەڵتی ئەندازیاری سەردانی بەڕێز ئەندازیار محمد میرحاج یان کردن بە بۆنەی دەست بە کاربوونیان وەک سەرۆکی شارەوانی کۆیە. لای خۆیەوە بەڕێز ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیاری بە ناوی ئەنجوومەنەوە پیرۆزبای لە بەڕێز سەرۆکی شارەوانی کرد و هاوکات هیوای سەرکەتنی بۆ خواست لەم بەرپرسیاریەتیە هەروەها ئامادەی فاکەڵتی ئەندازیاری دەربڕی بۆ هاوکاری کردنی سەرۆکایەتی شارەوانی بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی شاری کۆیە.