FENG Events‎ > ‎

An Online Workshop on ‘CBRN and HAZMAT Security and Safety in Universities and Academic Centres in Kurdistan Region’ was Held in the Faculty of Engineering

posted Apr 17, 2021, 7:37 AM by Faculty of Engineering   [ updated Apr 17, 2021, 7:37 AM ]
On Monday, 12 April 2021, an international Workshop on “CBRN and HAZMAT Security and Safety in Universities and Academic Centres in Kurdistan Region” was held online in the Faculty of Engineering. The Workshop was supervised by the Ministry of Higher Education and Scientific Research in Kurdistan Region, and attended by representatives of Ministry of Peshmerga, Ministry of Interior, Ministry of Higher Education of Federal Iraq and Kurdistan Region Universities, and experts specialized in the field from European countries, United States of America, and Gulf countries. 

The Workshop began with opening speeches by Assist. Prof. Dr. Mohammed Hassib Zangana (Dean of Faculty of Engineering), Prof. Dr. Wali Mahmood Hamad (Koya University President), Minister of Higher Education and Scientific Research, presented by Dr. Mohammed Hussain (General Director of Quality Assurance at the Ministry of Higher Education), in addition to speeches by Ministry of Peshmerga and Ministry of Interior. Afterwards, Workshop speakers presented their topics; Its worthy to mention that the workshop speakers’ panel was led by Mike Lynch (Director of CBRN Academy in UK). The Workshop speakers were:
1- Prof. Aws Al-Rahhal, Head of the CBRN Ministerial Team, Ministry of Higher Education and Scientific Research, Research and Developing Department.
2- Prof. Falah Hussein, Head of CBRN Central Committee, College of Pharmacy, The University of Babylon.
3- Dr. Aladdin AlHamdawi, Former OPCW acting team leader, CBRN Consultant at the Interior Ministry of United Arab Emirates.
4- Dr. Gian Marco Ludovici, Department of Industrial Engineering and Faculty of Medicine and Surgery, University of Rome Tor Vergata. 
5- Dr. Nicola Simone, Department of Industrial Engineering and Faculty of Medicine and Surgery, University of Rome Tor Vergata.
6- Matthew Coburn, CBRN Consultant, CBRN Academy, United Kingdom.
7- Halley Smith, Program Advisor, International Security and Nonproliferation Bureau, Office of Cooperative Threat Reduction.
8- Mr. Gregory A. Baker, Retired U.S. Army Colonel.

Eventually, Dr. Safia Sabir Ibrahim read the Workshop recommendations, followed by the closing speech presented by Assit. Prof. Dr. Galawezh Bakir Bapir (Head of Workshop Organizing Committee).

له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی لەسەر ئاسایش و سەلامەتی ماددە کیمیاوی و بایۆلۆجی و تیشکدەرەکان بۆ زانکۆکان و سەنتەرە ئەکادیمییەکان لە هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو به‌ شێوازی ئۆنلاین

ڕۆژی دووشه‌ممه،‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٢١/٤/١٢ له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆی كۆیه‌ وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی به شێوازی ‌ ئۆنلاین ئه‌نجام درا لەسەر "ئاسایش و سەلامەتی ماددە کیمیاوی و بایۆلۆجی و تیشکدەرەکان بۆ زانکۆکان و سەنتەرە ئەکادیمییەکان لە هەرێمی کوردستان" بە سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی خوێندنی باڵا لە عێراقی فیدرال و نوێنەرانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و شارەزایانی بوارەکە لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو.

لە دەستپیکی وۆرکشۆپەکە چەند وتەیەک پێشکەش کرا لە لایەن بەڕێزان ڕاگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری پ.ی.د. محمد حسیب زه‌نگه‌نه، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. وه‌لی محمود حمد، وتاری بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا لە لایەن بەرێز د. محمد حسێن سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لە وەزارەت پێشکەش کرا، ئەمە جگە لە وتاری وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ. دواتر قسەکەرانی سەرەکی وۆرکشۆپ بابەتەکانیان پێشکەش کرد، شایانی باسە پانێلی قسەکەرانی وۆرکشۆپ بە سەرپەرشتی مایک لینچ بەڕێوەبەری ئەکادیمیای سی بی ئار ئێن لە بەریتانیا بەڕێوەچوو و قسەکەران بریتی بوون لە:
یه‌كه‌م: پرۆفیسۆر ئه‌وس الرحال، سه‌رۆكی تیمی وه‌زاری ئاسایش و سه‌لامه‌تی ماده‌ كیمیاوی و بایۆلۆجی و تیشكده‌ره‌كان، له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌شی په‌ره‌پێدان.
دووه‌م: پرۆفیسۆر فلاح حسین، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوه‌ندی ئاسایشی ماده‌ كیمیاوی و بایۆلۆجی و تیشكده‌ره‌كان له‌ كۆلیژی پزیشكی زانكۆی بابل.
سێیه‌م: د. علادین المهداوی، پشكنه‌ری پێشوو له‌ (OPCW) ڕاوێژكاری ئاسایشی ماده‌ كیمیاوی و بایۆلۆجی و تیشكده‌ره‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیماره‌تی عه‌ره‌بی.
چواره‌م: د. جیان ماركۆ لو دۆ ڤیسی، ئه‌ندازیاری پیشه‌سازی له‌ فاكه‌ڵتی ته‌ندروستی نه‌شته‌رگه‌ری، زانكۆی Rome Tor Vergata.
پێنجه‌م: د.نیكۆلا سیمون، به‌شی ئه‌ندازیاری و پیشه‌سازی فاكه‌ڵتی ته‌ندروستی و نه‌شته‌رگه‌ری، زانكۆی Rome Tor Vergata.
شه‌شه‌م: ماثیۆن كۆبرن، شانشینی یه‌كگرتوو (بەریتانیا).
حه‌وته‌م: هالی سمیث، ڕاوێژكاری پرۆگرام ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌زگای ڕێگری كردن له‌ بڵاو بوونه‌وه‌، نوسینگه‌ی هاریكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان.
هەشتەم: گریگۆری به‌یكه‌ر، عه‌قیدی خانه‌نشین له‌ سوپای ئه‌مریكا بابه‌تێكی پێشكه‌ش كرد.

دواتر ڕاسپاردەی وۆرکشۆپ لە لایەن بەڕێز د. سافیە صابر ابراهیم خویندرایەوە و وتەی کۆتایی وۆرکشۆپ لە لایەن بەرێز پ.ی.د. گەڵاویژ بکر باپیر سەرۆکی لیژنەی ڕێکخستنی وۆرکشۆپ پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.