FENG Events‎ > ‎

The Final Examination Committee of the Faculty of Engineering Held a Meeting

posted May 4, 2021, 1:11 PM by Faculty of Engineering   [ updated May 4, 2021, 1:12 PM ]
لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ لە فاکەڵتی ئەندازیاری كۆبوونه‌وە

ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٢١/٤/٢٨ لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی کۆتایی ساڵ كۆبوونه‌وە به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز پ.ی.د. محمد حسیب زه‌نگه‌نه‌ ڕاگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و به‌ڕێز پ.ی.د. جعفرعبدالله‌  سه‌رۆكی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان و بەڕێزان ئەندامانی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان. لە کۆبوونەوەکە باس له‌ ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان كرا بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتای ساڵ بۆ هه‌ردوو سیسته‌می خوێندنی وەرزی و ساڵانه‌. شایانی باسه‌ تاقیكردنه‌وه‌کان له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری له‌ ٢٠٢١/٥/٣ ده‌ست پێ ده‌كات.

ئامادەکردنی: بەندی لقمان