FENG Events‎ > ‎

US Consulate in Koya University held a Seminar on Education in USA

posted May 25, 2016, 12:30 AM by Faculty of Engineering
American Corner at Sulaimani with the association of it's volunteers in Koya University, held a seminar on Wednesday, 18 May 2016 at 11:00 AM for the Consultant of Education in the USA, Reving Mizory from the US Consulate in Erbil, in order to introduce Education Programs provided by the US Government to Kurdistan Universities' Students, also submitting to those programs will be illustrated.

The education programs included in the seminar, include studying Diploma, Bachelor and Masters degrees abroad in the USA, some of these programs will be provided for free to the applicants by the US embassy, eg. Fulbright, a program to study masters degree.


كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكی له‌ زانكۆی كۆیه‌ سیمینارێکی ئەنجامدا دەربارەی خوێندن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٦/٥/١٨ کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی گۆشه‌ی ئه‌مریكی سلێمانی هەڵسا به‌ ئه‌نجامدانی سیمینارێك له‌ زانكۆی كۆیه‌ بە یارمەتی چەند خوێندکارێکی خۆبەخشی گۆشەی ئەمریکی بۆ بەڕێز ڕاوێژکاری خوێندن ڕیڤین میزۆری لە کونسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر بۆ زیاتر ئاشنابوونی خوێندكارانی زانكۆكانی كوردستان بە پرۆگرامه‌كانی خوێندن له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکادا، هه‌روه‌ها له‌م سیمیناره‌شدا شێوازه‌كانی پێشكه‌ش كردن بۆ خوێندن له‌و پرۆگرامانه‌ شیكرانه‌وه‌.

لە هەمان کاتدا لەم سیمینارە باس لە پرۆگرامه‌كان خوێندنی دبلۆم و به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر کرا كه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا دەبێت وە ژماره‌یه‌ك لەم پرۆگرامانە بێبەرامبەرن و له‌ لایه‌ن باڵیوزخانه‌ی ئه‌مریكاوه‌ خه‌رجییه‌كانیان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گیرێت. هەر وەک پرۆگرامی فول برایت بۆ خوێندنی ماستەر.


Comments