FENG EVENTS‎ > ‎

وەفدێکی زانکۆی سانتیاگۆ دیکۆمپۆستێلە سەردانی فاکەڵتی ئەندازیاری کرد

posted Jan 18, 2016, 10:44 PM by Faculty of Engineering

لە ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی 2016/1/16 لە چوارچێوەی سەردانێکیاندا بۆ زانکۆی کۆیە وەفدێکی زانکۆی سانتیاگۆ دیکۆمپۆستێلەی ئیسپانی سەردانی فاکەڵتی ئەندازیاریان کرد و وەفدەکە لە لایەن بەرێز ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیاری و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشەکانی فاکەڵتی ئەندازیاری و پێشوازیان لێکرا. شایانی باسە سەردانی وەفدەکە تایبەت بوو بە پڕۆژەی ئیراسمۆس مۆندس-مرحبا کە زانکۆی کۆیە بەشێکە لەو پرۆژەیە و فاکەڵتی ئەندازیاری ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەکی چالاکانە بەشداری ئەو پرۆگرامەی کرد. بەڕێز ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیاری لای خۆیەوە بەخێرهاتنی وەفدەکەی کرد و کورتەیەکی دەربارەی فاکەڵتی ئەندازیاری پێشکەش بە میوانان  کرد و دواتر لە گفتوگۆیەکی کراوەدا ڕاو بۆچوون گۆڕدرایەوە لەنێوان ئامادەبووان و وەفدی میوان لەسەر چۆنیەتی بەشداریکردنی زیاتر و چالاک کردنی پڕۆژەکە. جێی ئاماژەیە بەرێزان د. طه جلال ڕاگری فاکەڵتی زانست و د. حیدر لەشکری بەرێوەبەری خوێندنی باڵا هەروەها د. تارا سەرۆکی بەشی کیمیا و د. فەهمی سەرۆک بەشی فیزیا لە فاکەڵتی زانست یاوەری وەفدەکە بوون لەکاتی سەردانەکەیاندا بۆ فاکەڵتی ئەندازیاری.


Comments