FENG EVENTS‎ > ‎

وۆرکشۆپی تەندروستی و سەلامەتی لە پیشەسازی نەوت و گازدا

posted Apr 11, 2016, 3:03 PM by Faculty of Engineering   [ updated Apr 11, 2016, 3:04 PM ]
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٦/٤/١٠ لە فاکەڵتی ئەندازیاری وۆرکشۆپێک بەڕێوەچوو لەسەر (تەندروستی و سەلامەتی لە پیشەسازی نەوت و گازدا) بۆ خوێندکارانی قۆناغی چواری نەوت و کیمیاوی، ئەم وۆرکشۆپە ڕێکخرا لەلایەن کۆمپانیای نەوتی شیواشۆک تەق تەق (TTOPCO) و بەڕێوەبەرایەتی بەکارخستن لە سەرۆکایەتی زانکۆ و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی دڵنیای جۆری لە فاکەڵتی و ڕاگرایەتی ئەندازیاری. ئەم وۆرکشۆپانە زۆر گرنگن بۆ خوێندکارانی قۆناغی چواری نەوت کە هاوکاریان دەکات بۆ دۆزینەوەی هەلی کار و دەوڵەمەندکردنی سیڤیەکانیان. وەهەروەها زانیارییەکانیان دەوڵەمەند دەکات لە بواری نەوت و گاز و تەندروستی و سەلامەتی، دەتوانین بڵێین لەبەر گرنگی بابەتەکە ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکارانی فاکەڵتی ئامادەی ئەم وۆرکشۆپە بوون.


Comments