FENG EVENTS‎ > ‎

ئەنجوومەنی فاکەڵتی ئەندازیاری سەردانی بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی کرد بەمەبەستی پیرۆزبایی

posted Jan 27, 2016, 11:47 PM by Faculty of Engineering
لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٦/١/٢٤ ئەنجوومەنی فاکەڵتی ئەندازیاری بە مەبەستی پیرۆزباییکردن لە بەڕێز پ.ی.د. سعید صالح حمدامین بەبۆنەی دەست بەکاربوونی لە پۆستەکەی وەک یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی سەردانی بەڕێزیانیان کرد. هەروەها هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست و ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هەموو پاڵپشتی و هاوکارییەک بۆ زیاتر خزمەتکردنی زانکۆی کۆیە.


Comments